تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
بەدری دوجا
مانگی چواردە کە شەوی تاریک ڕووناک ئەکاتەوە.

بە فەرموودەی خودا فەرمووی: بفەرموو! هەستە هەر ئیستە
لەجێی بەدری دوجا و دوڕڕی یەکتا، دوڕڕی یەکدانە
سەرچاوە: نالی
ڕەجا
ئومێد. خەوف و ڕەجا دوو حاڵەتی تایبەتین لە موسوڵمانی ڕاستەقینەدا کۆئەبنەوە، لەلایەکەوە هەرگیز ترسی خودای لە دڵ دەرناچێ و لە لایەکی کەشەوە هەمیشە هیوای ڕەحمی خوای لە دڵدایە و نائومێد نابێ.

شەربەتی خەوف و ڕەجای ئەغیار و یار
ترش و شیرین هەم دەچێژم، هەم دەخۆم