تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
جان بەر لەب
ئەوەی گیانی گەیشتبێتە سەر لێوی واتە وەخت بێ گیانی دەرچێ.

جان بەر لەبی بۆسەی لەبتە عاشقی زارت
« فالبائس یستوهب من فیک معاشا »
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
جان
گیان.

شیرەیی جانە وتم یا مەیە؟ چا بوو فەرمووی
عەکسی لەعلی لەبی مەرجانە لە فنجانمدا
سەرچاوە: نالی
جان
جان، جنۆکە.

چ نوورێکە لە حوجرەی ڕەوضەدا وا قائیمە قوببەی،
قەوامی عەرش و فەرش و قەلبی ئینس و قالەبی جانە!
سەرچاوە: نالی
جان سەختیی
گیان سەختیی، زوو گیان دەنەچوون. خۆ بەدەستەوە نەدان،

به جان سەختیی و دڵ بەردی، من و تۆ
بیعەینیی هەروکوو پۆڵاوو بەردین
سەرچاوە: نالی
جانباز
ئەوەی گیانی خۆی ئەخاتە مەترسییەوە و مل ئەنێ و گوێ بە مەترسی نادا.

بەڵێ بەم ڕێگەدا جەممازە جانبازە کە ڕۆژ و شەو
دەکا سەیر و سولووکی دائیمەن سەرخۆش و مەستانە
سەرچاوە: نالی
جانی جانان
ڕوح الارواح. کینایەیە لە خوای گەورە و هێمایشە بۆ نازناوی یەکێ لە پیرانی تەریقەتی نەقشبەندیی کە ناوی (شێخ مەظهەر) بووە.

ئەگەر خەڵوەت نشین بێ، (جانی جانان) بێ ئەنیسی ئەو
وەگەر هیجرەتگوزین، ڕۆحی (عەزیزان) یاری غاری بێ!
سەرچاوە: نالی
جانیب
لا.

ڕادەکەن بۆ جانیبی دوککانی جەڕڕاح و طەبیب
چاک و دامەن هەڵکراو و، سەرشکاو تەنگەتاو
سەرچاوە: نالی
شەش جانیب
سەرچاوە: نالی
لاجانگ
نێوانی چاو و گوێ.

صۆفیی و سەر و مێزەر، من و زوڵف و سەر و دەسماڵ
من کوشتەیی لاجانگم و، ئەو کوشتەیی جانگە
سەرچاوە: نالی
بێجان
بێگیان.

لە پێت ئاڵاوە حەڵقەی ماری گێسووت
عەجایەب حەییی بێ جان قەیدی موطڵەق!
سەرچاوە: نالی
لەبی مەرجان
لێوی وەک مەرجان سوور.

شیرەیی جانە وتم یا مەیە؟ چا بوو فەرمووی
عەکسی لەعلی لەبی مەرجانە لە فنجانمدا
سەرچاوە: نالی
مەرجان
گیاندارێکی دەریاییە وەک گیا وایە، چەسپ بووە بە زەوییەوە، سوور و سپیی و ڕەشی هەیە. بۆ جوانیی لە جەواهیرسازیدا بەکاری دێنن.

یەمی دیدە پڕ لە مەرجان، وەک یەشمی ئابدارە
شەبەیە شەبیهی زوڵفی سیاهی وەک زوخاڵیی