تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
عیشقی مەجازی
لای ئەهلی دڵ عیشق دوو جۆرە، عیشقی حەقیقی کە عیشقی خوایە و عیشقی مەجازی کە عیشقی جینسییە.

عیشقت، کە مەجازی بێ، خواهیش مەکە ئیللا کچ
شیرین کچ و لەیلا کچ و سەلما کچ و عەذرا کچ
سەرچاوە: نالی
حیجاز
وڵاتی حیجاز. ئاوازێکی مۆسیقایە.

طالیبی ڕاهی (حیجاز) م، لە (موخالیف) هەڵدەن
بێ (نەوا) قەلبی حەزینم قەوەتی بەندی نییە
سەرچاوە: نالی
مەجاز
ئەو وشەیەی لە غەیری مەعنای ڕاستەقینەیدا بەکارهێنرابێ بەمەرجی بوونی پەیوەندییەک لەنێوان مەعنا ڕاستەقینەکە و مەعنا مەجازییەکەدا.

ظاهیر و باطین، لەسەر لەوحی حەقیقەت یا مەجاز
ئاشنای سیڕڕی قەڵەم بێ، غەیری « نالیی » کەس نەما