تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
تەرەننوم
لەبەرخۆوە گۆرانی وتن.

وەک چاوی وشکەصۆفییە کانیی لە دار و بەرد
دەردێن بە صەد تەرەننوم و گریان و نووکەنووک
سەرچاوە: نالی
نەستەرەن
گوڵێکی بۆنخۆشە، سوور و سپیی هەیە.. بە هەر لقێکیەوە چەند گوڵ ئەڕوێ. درەختەکەی دڕکاوییە. وەک گوڵەباخی لای خۆمان وایە.

هێندە دڵخۆشە لەبەر سەبزیی و دار و دەوەنی،
کە دەڕەقصێ وەکو شاخ و فەنەن و نەستەرەنی