تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
تەرەننوم
لەبەرخۆوە گۆرانی وتن.

وەک چاوی وشکەصۆفییە کانیی لە دار و بەرد
دەردێن بە صەد تەرەننوم و گریان و نووکەنووک
سەرچاوە: نالی
تەرک، تەرەک
کچی نەکراوە. ئەشگونجێ (تورک) بێ کە کینایەیە لە نازدار و دڵدار.

کێ بێ لە جیهاندا چ گەدا بێت و چ شا بێ
تەرکێکی وەها ناسک و پڕ لەذذەتی... ؟!
سەرچاوە: نالی
تەرەح
خەفەت. لە هەموو نوسخەکاندا بە (طەرەح) نووسراوە بەڵام هەڵەیە، وشەکە عەرەبییە و (تەرەح) ـیشە. دیارە نووسیارەکان ئەوەندە (ط) ـیان لە عەرەبیدا دیوە، لەبەر کۆلکە خوێندەوارێتیی خۆیان، وایانزانیوە هەرچی (ت) ـیشە ئەبێ (ط) بێ! نادمنی (چن) و (ک)

پڕ کە قەدەحی پڕ فەرەحی بێ تەرەح و غەم
ناوِلْنی، وَ نادِمنی وغازِلنی بالأفراح
سەرچاوە: نالی
تەرەققیی
سەرکەوتن و بەرزبوونەوە.

وەک قافی زەمین قابیلی ئیمکال و تەرەققیی..
وەک بورجی سەما لایقی ئیقبال و عورووجی!
سەرچاوە: نالی
نەستەرەن
گوڵێکی بۆنخۆشە، سوور و سپیی هەیە.. بە هەر لقێکیەوە چەند گوڵ ئەڕوێ. درەختەکەی دڕکاوییە. وەک گوڵەباخی لای خۆمان وایە.

هێندە دڵخۆشە لەبەر سەبزیی و دار و دەوەنی،
کە دەڕەقصێ وەکو شاخ و فەنەن و نەستەرەنی