تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
تۆزێ
کەمێک.

هەوای سەیری بەڕ و بەحر ئاگری بەرداوەتە عومرت
کە تۆزێ مونعەقید خاکی، دڵۆپێ مونجەمید ئاوی!
سەرچاوە: نالی
تۆمار
جاران ئەو نامانەی بە خەتی خۆش ئەنووسران و ڕستەی جوانیان تیا ئەهۆنرایەوە، کۆیان ئەکردنەوە و بەڕێز ئەیانلکاندن بەیەکەوە و پاشان لوولیان ئەکرد و نامە نامە بە دەرس بە منداڵیان ئەوت بۆ ئەوەی نووسەری خەت خۆش و ڕەوانبێژیان لێ دەرچێ. بەوەیان ئەوت تۆمار.

طوڕڕەت وەکو تۆماری شکستە و سەری کوڵمت
بۆ نووری سەوادم بووەتە شەمعی موتاڵا
سەرچاوە: نالی
ئەستۆ