تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئەتڵەس
جۆرە قوماشێکه .

دنیای چلۆن دەوێ که بەقەد هیممەتی نەکرد
ئەم خەلعەتە که ئەتڵه سی نۆ چەرخی ئەستەرە
سەرچاوە: نالی
فەلەکول ئەتڵەس
لای فەیلەسووفە کۆنەکان ناوی ئاسمانی نۆهەمە چونکە ئەوان (عەرش) و (کورسی) یشیان بە ئاسمان داناوە.

حوققەی فەلەکول ئەطلەس و ئەستوونەیی زێڕین
بێ بییکە بە تارای سەر و ترکەی خەز و واڵا