تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
تکاو
ڕژاوە خوار.

ڕەنگی زەرد و سووری خەوف و خەجڵەتی، ئاوی حەیای
وا تکاو، ئەرجوو دەکەن عەفوی بکا وەک عەبدی خۆی
سەرچاوە: نالی
غوربەتکەش
ئەوەی لەنامۆییدا بژیی.

دائیم لە حەضەردا سەفەری بە.. لە وەطەندا
غوربەتکەش و عاجز بە، ئەگەر ئەهلی طەریقیی
سەرچاوە: نالی
هەتک
ئابڕوو بردن.

بێ قسەی غونچەی دەمت کاتی تەبەسسوم ڕووبەڕوو
هەتکی شوعلەی بەرق و نەظمی دائیرەی پەروین دەکا
سەرچاوە: نالی
پەتک
ئەو بەنەی بەڕە و جەواڵی لێ دروست ئەکەن.

شیعری خەڵقی کەی دەگاتە شیعری من بۆ نازکی؟!
کەی لە دیققەتدا پەتک دەعوا لەگەڵ هەودا دەکا؟!