تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
فوتووح
کردنەوە.

بێ بابییی تۆ بۆ من و تۆ بابی فوتووحە
بێ بابییی تۆ خواستەیی من بو بە ئاوات
سەرچاوە: نالی
فوتووحات
بەرەکەت.

بنواڕە نەوبەهار و فوتووحاتی گوڵشەنی
گوڵ زاری کردەوە، لە دەمی، غونچە پێکەنیی
سەرچاوە: نالی
فوتوور
مەستی و سستیی.

یادی چاوی بە فوتوورت لە دەرووندا مەرەضە
غەمی زوڵفی بەخەمت بوو لە دڵما بە گرێ
سەرچاوە: نالی
فوتوور
ساردیی و بێ مەیلیی،

فوتووری چاوەکانت نانوێنیی
به « نالیی » فیتنه بەس بنوێنە قوربان!
سەرچاوە: نالی
موتوربە
پێوەند، تلقیح.

نەخل و ڕوممان پێکەوەن، یا باغەبان وەی کردووە:
سەروی هێناوە لە سێب و بەی موتوربەی کردووە!
سەرچاوە: نالی
مەختووم
مۆرکراو.

لە قورئاندا بە (ما اُخْفِی لَهُمْ) مەکتووم و مەختوومە
بەیان نابێ بە تەفسیری دوصەد (کەششاف) و (بەیضاویی)
سەرچاوە: نالی
مەستوور
داپۆشراو، شارراوە.

بە نەشئەی سستیی و مەستیی وەها مەستوور و مەخموورە
نزانم خەو لە چاوتدایە یا چاوت لە خەودایە!
سەرچاوە: نالی
مەقتوول
کوژراو.

دامەنی پاکیی مەداری دائیرەی خامەک نییە
خوێنی مەقتوولانە وا دامێنی یاری گرتووە
سەرچاوە: نالی
مەکتووم
شاراوە.

لە قورئاندا بە (ما اُخْفِی لَهُمْ) مەکتووم و مەختوومە
بەیان نابێ بە تەفسیری دوصەد (کەششاف) و (بەیضاویی)
سەرچاوە: نالی
ناتوێ
ناتەوێ.

گوتم: قوربانی تۆ من بم، گوتی: قوربانی تۆ سەگ بێ
گوتم: شیشەی دڵم ناتۆی؟ گوتی: بۆ چییە؟ مەکسوورە *
سەرچاوە: نالی
کوشتوگیر
جۆرە زۆران گرتنێکی بێ نەخشە و پلانە.

چ مشت و پەنجە؟ وەکوو مشتی شانە ڕەق کە دەڵێی
لە شانیدا نەبووە دەستوبردی کوشتوگیر