تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
بەیت
خانوو. ماڵ.

شەعائیر یەک بەیەک مەسرووری سیڕڕی غەیبی لاڕەیبیی
مەساعیی سەربەسەر مەشکووری دەرکی بەیتی باریی بێ!
سەرچاوە: نالی
بەیتی عەتیق
البیت التعلیق، کۆنەماڵ، کەعبە. ئیشارەتە بە ئایەتی (اِنَّ اوَّلَ بَیْتِ وَضع لِلنَّاسِ لَلَّذی بِبکُ’َ مُبارَکاً).

ساقیی! وەرە، مەیخانەیی دڵ کۆنە ڕەحیقیی
گەر مایلی طەوفی حەرەم و بەیتی عەتیقیی!
سەرچاوە: نالی
بەیتی مەعموور
ماڵی ئاوەدان. به ماڵی کەعبەیش ئەڵێن. شوێنێکیشە له ئاسمان.

خەراباتی دڵی « نالیی » مەفەرموو: خاڵییە، نایەم!
به مەرگی تۆ قەسەم، چاوم! به ذیکرت بەیتی مەعموورە..