تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
بەکرەجۆ
شوێنێکە دە کیلۆمەترێک لە سولەیمانییەوە دوورە، جۆگایەکی لە سەرچنارەوە بۆ دێ.

دەموت دوو چاوی خۆمە ئەگەر (بەکرەجۆ) یی ئەشک
نەبوایە تیژ و بێ ثەمەر و گەرم و سوێر و سوور
سەرچاوە: نالی
نابەکام
مناڵێ بەر له پڕکردنەوەی نۆ مانگ و نۆ ڕۆژەکه ی لەدایک بووبێ.

حوجرەکە ئاوس بو، وەعدەی بەهارێ بوو بزێ
وەضعی حەملی کەوتە پایز نابەکام و ناتەواو
سەرچاوە: نالی
پۆستبەکۆڵ
ئەوەی پێستی حەیوان لەبەر ئەکا. مەبەست لە (مەجنوونی لەیلا) یە.

پۆست بە کۆڵی (عامیری) فەرمووی کەوا بۆ پوختە بوون
جەوتی سەرکێوان گەلێ چاتر لە (تاڵیی شاری) یە
سەرچاوە: نالی
موشەببەک
کون کون وەک پەنجەرە.

دڵ موشەببەک بوو لەبەر ئێشانی نیشانی موژەت
حەیفە قوربان! ئاخر ئەم نیشانەیی شانی هەیە