تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
تەبابیی
نابووتیی و کەڵک پێوەنەبوون.

چ زەرقا؟ بۆ سیاه ی ی دەفتەری هەر ناصییە ماحیی
چ طەیبە؟ بۆ تەبایی دەردی هەر دەرماندە دەرمانە
سەرچاوە: نالی
تەسبیح
سوبحانەڵڵاکردن.

صەریری جونبوشی تەخت و مەحەففەی مەخمەڵیی سەوزی
دەڵێی تەسبیحی مورغانە، لەسەر تەختی سولەیمانە
سەرچاوە: نالی
تەعبییە
کۆکردنەوە. زاراوەیەکی سوپاییشە.

ماتەم، وەکو زولفەینی سییەهـ ، گرتی سەراپات
پۆشی لە ڕوخت تەعبییەیی بەیدەق و شامات
سەرچاوە: نالی
تەقبیل
ماچ کردن.

بێ نیییەتی تەقبیلی دەمت عاطیلە ڕۆژووم
بێ حەضرەتی میحرابی برۆت باطیلە نوێژم
سەرچاوە: نالی
تەلبییە
خوێندنی دوعای (لبَّيْكَ.. اللْهُمَّ لبَّيْكَ..). کە حاجیی لەپاش ئیحرام دابەستن بۆ حەج و لەکاتی سووڕانەوەیاندا بەدەوری کەعبەدا و لە هەندێ کاتی تردا ئەیخوێنن. شوهوود

بە وەقتی تەلبییە مەستی شوهوودی (صبغة اللە) بێ!
بە گاهی تەروییە سیڕڕی (ید اللە) دەستیاری بێ!
سەرچاوە: نالی
ثابیت
ڕەنگی نەچێتەوە.

دەست لە خوێنم مەدە، ئالوودە مەکە دامەنی پاک
خوێنی من ثابیتە، باطیل نییە وەک ڕەنگی خەنە
سەرچاوە: نالی
جەبین
سەرچاوە: نالی
حەبیبە
یارەکەی نالییی.

لە دنیا جەننەتی باقی تەلاری شاهییە، ساقیی!
(حەبیبە) طوڕڕەیی طەوقی ملیی (شیرین) و (عەذرا) یە
سەرچاوە: نالی
خودبین
ئەوەی هەر خۆی له بەر چاو بێ.

مەفەرموو دڵ وەکوو ئاوێنه صافە
بەڵێ ئایینه بۆی بووی به خودبین
سەرچاوە: نالی
دەیبییێ
ئەیبیسێ.

دەنگی فوغان و جۆش و خورۆشی جەمیعی خەڵق
گوێ لێرە دەیبییێ، کە لەوێ گوێ هەموو کەڕە
سەرچاوە: نالی
زەنابیل
جەمعی (زەنبیل) ە، جۆرە سەبەتەیەکی دەستییە میوە و سەوزە و شتی وای تێ ئەکرێ.

دو و مینە ئیلتیجام ئەمەتە ئەو دەمەی دەبێ
ئەلواحی ئەڵحەدم بە زەنابیلی مەعطەرە
سەرچاوە: نالی
طەبیب
پزیشک، مەبەست لێی دەرمانه به مەجاز.

« نالیی » لەبی (حەبیبه) هەم طیب و هەم طەبیبه
خولاصەیی لەبیبه، فەرمانبەری لەبی به
سەرچاوە: نالی
قابیلی قیسمەت
ئەوەی بە بەشی خۆی ڕازی بێ یا ئەوەی بۆ دابەش کردن بشێ.

بەندە ئەزەل بە خەططی خۆی قابیلی قیسمەتی بووە
ئیستە بە ئیقتیضای عەمەل جێگەیی خۆی طەڵەب دەکا
سەرچاوە: نالی
قابیلە
وەرگر. ڕەزامەند.

هەم جاذیبەوو قابیلەیی ئەخذ و عەطا بێ!
مەستوورەوو مەخفیی، شەبەهی بادی صەبا بێ!
سەرچاوە: نالی
لاڕەیبیی
خوای گەورەمان لێ نەکراو.

شەعائیر یەک بەیەک مەسرووری سیڕڕی غەیبی لاڕەیبیی
مەساعیی سەربەسەر مەشکووری دەرکی بەیتی باریی بێ!
سەرچاوە: نالی
موبین
ئاشکرا و دیاریی.

کەوکەبەی طەلعەتی شاهانەیی تۆم بورهانە:
کە لەسەر موددەعی، سوڵطانی موبینە جەدەلم
سەرچاوە: نالی
موتابیع
ئەوەی چاو لەدووی شتێک بێ.

باقێ کە ڕووی لە کەففەیی میزانە، یەکسەرە.
هەرچەند سەرە موتابیعی میعیاری دوو سەرە
سەرچاوە: نالی
موشابیە
وەک. غەیر

ئەلیف نەکیرەوو بێگانە، نایەتە تەعریف
عەلەم موشابیهی غەیر و مولازیمی تەنکیر
سەرچاوە: نالی
موقتەبیس
ئەوەی (قەبەس) وەربگرێ.

مەعلوومه چونکی جەمعی ڕوسول موقتەبیس لەون
يووسف یەکێ لەوانه که سەرلەوحی دەفتەرە
سەرچاوە: نالی
مەهیبیی
سام لێکراویی و هەیبەتداریی.

ئەی ئاهووی نادیدە بە تەئثیری مەهیبیی
یا گەوهەری ئەصدافیی و یاقووتی دورووجیی