تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
بورد
پارچە قوماشێکی جوان بووە پێیان وتووە (بوردی یەمانی).

سەرد و گەرمی ئاهەکەم سەوزە گیای کردم بە پووش
پایزی، ڕوو بوو بە بوردی سوور و زەردی موختەلەط
سەرچاوە: نالی
بوردی یەمەن
جۆرە قوماشێکی خورییە لە یەمەن دروستی ئەکەن وەک شیرداخ هێڵی سپیی و ڕەشی تیایە.

دڵ سیاسەنگ نەبێ، مائیلی خاکی وە طە نە
خاڵی لەعلی حەبەشە، ساکینی بوردی یەمەنە
سەرچاوە: نالی
بوردەبار
باربردوو، خۆڕاگرتوو.

قانیعی بابی ڕەضا و ڕاضی بە پووش و دڕک و داڵ
سالیکی صەبر و تەحەممول، بوردەبار و هیچ نەوێژ
سەرچاوە: نالی
بورهان
بەڵگە.

بورهانە صورەتی بەشەریی چونکە نوورە، نوور
بێ ظیللە، ماسیوای بە دوو نیسبەت مووعەببەرە
سەرچاوە: نالی
بورووج
جەمعی بورجە، بەمەعنا قەڵا، یا هەرکام لە دوانزە بورجەکەی ئاسمان.

ئەی قەلعەیی ماهم کە دەڵێی ئەوجی بورووجی!
وەی قوللەیی دووریی کە دەڵێی قامەتی عووجی!
سەرچاوە: نالی
بوریان
برژاو و هەڵقرچاو.

عەشق سوڵطانێکە هەر گا ڕوو لە وێرانێ بکات
ئاهی سەرد و، ئەشکی گەرم و، قەلبی بوریانی دەوێ
سەرچاوە: نالی
بوریانیی
لاشەی سورەوەکراو لە ڕۆندا پاش کوڵاندنی.

لە ئاب و تاب و ئەشک و ئاهی خۆمدا بووم بە بوریانیی
لەباتیی پوختەگیی سووتام و ئیستەش پێم دەڵێ: خامە
سەرچاوە: نالی
تەصەببور
ئەوەتە بنیادەم خۆی وا پیشان بدا کە لەعاستی دەرد و ناڕەحەتیدا دان بە خۆیدا ئەگرێ.

ئیظهاری ئیددیعایی تەصەببور لە وەصڵی تۆ
یا مەکرە، یا دەسیسەیە، یا کیذبە، یا نیفاق