تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
باز
یاخود سێ باز , یارییەکە جاران فەقێ، بەهاران و پایزان، بە ڕۆژانی سێشەممە و جومعەدا ئەیانکرد. یارییەکە بەم جۆرەیە

ئێستەش کەناری حەوشەکە جێی باز و کەوشەکە،
یاریی تیایە، یا بووەتە مەعرەضی نوفوور؟
سەرچاوە: نالی
دیدە باز
چاو کراوە.

لێم حەرامە دانەوو ئاوی حەماماتی حەرەم
من کە بازی دیدە بازم نەک شەوارەی دەستەمۆم
سەرچاوە: نالی
سەرسەریی باز
ئەوەی خەریکی شتی هیچ و پووچ بێ. بازی بێ سەر و پێ و بێکارە.

ئەم سەرسەری بازانه کەوا هەمسەری بوومن
موشکیل، بگەنه ساعیدی شاهێکی وەکوو من
سەرچاوە: نالی
نەظەر باز
چاوکراوە. عادەت وایە باز بەرلەوەی بەری دەن بەدوای نێچیرا چاوی ئەبەستن و لەکاتی بەردانیا چاوی ئەکەنەوە.

گەر بازی نەظەر بازی، لەم دەست و نیگارەت چیی!
بۆ یاریی و دەسبازیی، لەم ڕاو و دیارەت چیی!
سەرچاوە: نالی
بازا
باز ئا، وەرەوە. وشەکە لەبنەڕەتا فارسییە.

ڕوخم ڕەنگینی ڕەنگی ڕوومەتی ڕەنگینتە، بازا !
قەدی سەروم کەمانینی قەدی شیرینتە، بازا!
سەرچاوە: نالی
بازانە
وەک باز.

ئەلا ئەی نەفسی بوومئاسا، هەتا کەی حیرصی وێرانە!
لەگەڵ ئەم عەشقبازانە بڕۆ بازانە، ئازانە!
سەرچاوە: نالی
بازوو
قۆڵ.

خڵخاڵی قەدم، وەک خەمی زولفەینی سەراپات،
پشتانی قەدت بێت و فیدای بازنی بازووت
سەرچاوە: نالی
بازی سپیی
جۆرە بازێکی بەنرخە.

سایەیی پایە وەکوو باڵی هوما و بازی سپیم
نە وەکو بوومی قەدەم شووم و نە هەمڕەنگی قەلم
سەرچاوە: نالی
بەردەباز
ئەو بەردەی له بوارا له ناو چەم و ڕووباری بچووکدا دائەنرێ و خەڵکی بەسەریا ئەپەڕنەوە.

سەر بەردەبازی ڕێتە، تەن تەختەبەندی جێتە
دڵ مەیلی خاکی پێتە، ڕۆح ماڵی خۆتە، بیبە
سەرچاوە: نالی
جانباز
ئەوەی گیانی خۆی ئەخاتە مەترسییەوە و مل ئەنێ و گوێ بە مەترسی نادا.

بەڵێ بەم ڕێگەدا جەممازە جانبازە کە ڕۆژ و شەو
دەکا سەیر و سولووکی دائیمەن سەرخۆش و مەستانە
سەرچاوە: نالی
دیدەباز
چاوکراوە و وریا، یان چاو وەک چاوی باز.

شاهێنی دیدەبازە، مەستی شەرابی نازه
دڵدار و دڵنەوازە، دڵکێش و دڵفریبه