تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
باذن اللە
خوا ڕازیی لێ بێ.

بۆ جیواری حەق لە هەر جێ صیدقی نیییەت کافییە
من لە (بیت اللە) ئینشەڵڵا (بأذن اللە) دەڕۆم
سەرچاوە: نالی
بیت اللە
ماڵی خوا، کەعبە، مەککە.

بۆ جیواری حەق لە هەر جێ صیدقی نیییەت کافییە
من لە (بیت اللە) ئینشەڵڵا (بأذن اللە) دەڕۆم
سەرچاوە: نالی
صەبغة اللە
کردەی بێگەردی خوا. ئیشارەتە بە ئایەتی (صِبْغَةَ اللهِ , وَ مَنْ احْسَن مِنَ اللهِ صِبْغَةَ).

بە وەقتی تەلبییە مەستی شوهوودی (صبغة اللە) بێ!
بە گاهی تەروییە سیڕڕی (ید اللە) دەستیاری بێ!
سەرچاوە: نالی
معاذ اللە
پەبا بە خوا، خوا نەکا، هەرگیز ڕوو نادا.

(معاذ اللە) کە ڕەحمێکت بە حاڵی زاری مندا بێ
کە ئاخر بەندەیی خاکی دەری پێشینتە، بازا!
سەرچاوە: نالی
ید اللە
دەستی هێز و توانای خوا. ئیشارەتە بە ئایەتی (يَدُ اللهِ فَوقَ ايْدِيهِمْ).

بە وەقتی تەلبییە مەستی شوهوودی (صبغة اللە) بێ!
بە گاهی تەروییە سیڕڕی (ید اللە) دەستیاری بێ!