تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
گوڵنار
گوڵی هەنار. بە گوڵی هەناری کێویش ئەڵێن کە هەر گوڵەکە ئەکا و بەری نییە. گوڵەکەی گوڵێکی سووری جوانە سەد پەڕەی هەیە.

زوڵف ئەگەر دووکه ڵه، دووکەڵ بەری گوڵناری نییە!
سەروە گەر قامه تی، کەی سەروی ڕەوان بارەوەرە؟!
سەرچاوە: نالی
گیر و دار
وشەیەکی فارسییە بەمەعنا بگرە و ڕاگرە. ئیستا بەمەعنا هەرا و کێشە بەکاردێت.

ئیلتیقای پۆڵا و ئاسن هەر نیزاعە و گیر و دار
جەمعی ماء و نار و زەند و زەندەوو، مەرخ و عەفار
سەرچاوە: نالی
یاری غار
هاوڕێی ئەشکەوت. ئیشارەتە بۆ حەزرەتی ئەبووبەکر.

ئەگەر خەڵوەت نشین بێ، (جانی جانان) بێ ئەنیسی ئەو
وەگەر هیجرەتگوزین، ڕۆحی (عەزیزان) یاری غاری بێ!
سەرچاوە: نالی
یەسار
لای جەپ.

زوڵفانی سییەهـ ماری به ئازاری دڵی زار
گاهێ له یەسارن، به جەفا، گەهـ له یەمینن