تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئەز
من.

خاو و بێ خاوی دو زوڵفی خاوم ئەز
چاوە چاوی یەک غەزالە چاوم ئەز
سەرچاوە: نالی
ئەزەل
ئەوەی نەبوونی لێ پێش نەکەوتبێ.

بەندە ئەزەل بە خەططی خۆی قابیلی قیسمەتی بووە
ئیستە بە ئیقتیضای عەمەل جێگەیی خۆی طەڵەب دەکا
سەرچاوە: نالی
ئەزهار
جەمعی زەهرە وات گوڵ.

سەودازەدەکەی زوڵفت، ئەزهاری لەکن پەشمە
دوور لەو گوڵە بێ خارە، گوڵزاری لەکن پەشمە
سەرچاوە: نالی
خەرقەی ئەزرەق
پاڵتۆی شین.

بنواڕە خۆشیی ڕەقصی لەگەڵ خەرقەیی ئەزرەق
مومکین نییە بەم پاکییە، لەم ئەر ضە، سەمایێ