تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئوفتادە
لێکەوتوو. سێ قەدەم

چ قەد کەوانێ؟ وەکوو پێ شکاو و ئوفتادە،
کە بازی سێ قەدەمی قەت نەداوە وەک پەڕی تیر
سەرچاوە: نالی
ئوممێد
سەرچاوە: نالی
ئومێدم قەطعە
هیوام بڕاوە.

لە ژینی خۆم ئومێدم قەطعە « نالیی »!
کە سووتاوە هەموو جەرگ و هەناوم
سەرچاوە: نالی
ئومەرا
جەمعی ئەمیرە واتە پادشاه.

دەعوای ئومەرا چەندە لەسەر تەختی کرابێ
چەند خوێن کە ڕژابێت و چ خوێنی نەڕژابێ
سەرچاوە: نالی
ڕەسمی ئولفەت
ئوسووڵی ناسیاویی،

بۆ دەکەی تەکلیفی ڕەسمی ئولفەت و یاریی له من؟
کەی به صوحبه ت ئاشنایە سالیکی ڕێگەی عەدەم!
سەرچاوە: نالی
نەشئو نوما
پێگەیشتن.

کام ئاب و هەوا ؟ موعتەدیلی نەشئو نوما بێ
یەعنیی لە وەسەط کانییە گەرمێکی تێزابێ