تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Welfare economics
ئابووریی خۆشبژی (خۆشگوزەران). واتە شرۆڤەی نۆرماتیڤانەی سیستەمەكانی ئابووری، بۆ نموونە، لێكۆڵینەوە لەوە كە ئاخۆ لە ڕاپەڕاندنی كاروباری ئابووریدا، چ شتێك ''هەڵەیە'' یان ''ڕاستە''.
Welfare state
حکومەتی خۆشگوزەران (خۆشبژی). چەمكی ئابووریی تێكەڵاوە كە لە كۆتایی سەدەی نۆزدە لە ئەورووپا سەری هەڵدا و لە 1930 گەیشتە ئەمەریکا. لە واتای نوێی حکومەتی خۆشبژیدا، بازاڕ چالاكییە وردەكانی ڕۆژانەی ئابووری ئاڕاستە و بە ڕێوە دەبات، بەڵام حكومەت ڕێوشوێنە كۆمەڵایەتییەكانی دیاری دەكات و سندووقی خانەنشینی، چاودێریی تەندروستی و لایەنەكانی تر، ئاسایش و دەستەبەری كۆمەڵایەتی دەستەبەر دەكەن.