تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Division of labor
دابەشكردنی كار. ئەو میتۆدەی ڕێکخستنی بەرهەمهێنانە كە تێیدا كرێكار لە لەسەر بنەمای پسپۆڕێتی لە ئیشدا ڕێك دەخرێت، واتە ڕێكخستنی كرێكار لە پڕۆسەی بەرهەمهێناندا لەسەر بنەمای پسپۆڕییە. بەپسپۆڕیكردنی كار لە ڕووی بەرهەمەوە دەستكەوتێكی زۆری هەیە، چونكە كرێكار لە كاری تایبەت بە خۆیدا پسپۆڕی و شارەزایی پەیدا دەكا و ئامێری تایبەت بە ئیشێكیش زۆر بە وردی كارەكان دەكات.