تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Horizontal equity vs. vertical equity
یەكسانیی ستوونی و ئاسۆیی. یەكسانیی ئاسۆیی، واتە هەڵسوكەوتی یەكسان و دادپەروەرانە لەگەڵ ئەو كەسانەدا كە دۆخێكی یەكسانیان هەیە، بەپێی پرەنسیپی یەكسانیی ئاسۆیی ئەو كەسانەی كە دۆخێكی یەكسانیان هەیە، بە یەكسانی بەریان دەكەوێت. یەكسانیی ستوونی، واتە هەڵسوكەوتی یەكسانانە لەگەڵ ئەو كەسانەی كە دۆخێكی جیاوازیان هەیە.
Integration, vertical vs. horizontal
تێكەڵاوكردنی ستوونی لە بەرامبەر ئاسۆییدا. پڕۆسەی بەرهەمهێنانی یەكێك لە قۆناخەكانە؛ بۆ نموونە، بەردی ئاسن دەكرێتە شمشی پۆڵا، شمشی پۆڵا دەكرێتە پلێتی پۆڵا (rolled steel sheets) و پلێتی پۆڵاش دەكرێتە بەشەكانی ئوتۆمبیل. تێكەڵاوكردنی ستوونی واتە تێكەڵاوكردنی دوو یان زیاتر لە دوو قۆناخی جیاوازیی ئەم پڕۆسەیە (بۆ نموونە، بەردی ئاسن و شمشی پۆڵ) لە ناو تاكە كۆمپانیایەكدا. تێكەڵاوكردنی ئاسۆیی، واتە تێكەڵاوكردنی یەكە جیاوازەكانی كاركردن لە ناو هەمان قۆناخی بەرهەمهێنان لە تاكە كۆمپانیایەكدا.
Vertical equity
یەكسانیی ستوونی. سەیری یەكسانیی ئاسۆیی لە بەرامبەر یەكسانیی ستوونیدا بكەن.
Vertical integration
تێكەڵاوكردنی ستوونی. سەیری تێكەڵاوكردنی ئاسۆیی لە بەرامبەر ستوونیدا بكەن.
Vertical merger
لێكدانی (یەكخستنی، ئاوێتەكردنی) ستوونی. سەیری لێكدان بكەن.
Adverse selection
هەڵبژاردنی نەشیاو. جۆرێكە لە كەموكووڕیی (كەمایەسی) بازاڕ، ئەمەش واتە ئەو كەسانەی ڕیسكێكی زۆریان هەیە، زیاتر خۆیان بیمە دەكەن و بیمە دەكڕن. هەڵبژاردنی نەشیاو واتە ئەو دۆخەی كە فرۆشیار و كڕیار لەسەر بەرهەمێك زانیاریی جیاوازیان هەیە، وەك ئەو زانیارییەی كە لە بازاڕی ئوتۆمبیلی دەستەدوودا هەیە.
Average cost curve, long-run (LRAC, or LAC)
چەماوەی نێونجی تێچوونی درێژخایەن (LRAC یان LAC). وێنەی لانیكەمی نێونجی تێچوونی بەرهەمهێنانی شمەكێكە لە هەر ئاستێكی ئاوتپووتدا، وادانراوە كە تەكنەلۆجیا و نرخی ئینپووتەكان دراون و بەرهەمهێنەریش ئازادە لە هەڵبژاردنی قەبارەیەكی گەنجاو بۆ كارخانەكەی.
Average cost curve, short-run (SRAC, or SAC)
چەماوەی نێونجی تێچوونی كورتخایەن (SAC یان SRAC). بریتییە لە وێنەی لانیكەمی نێونجی تێچوونی بەرهەمهێنانی شمەكێك لە هەر ئاستێكی ئاوتپووتدا، كە تێیدا دۆخی تەكنەلۆجیا، نرخی ئینپووتەكان و شوێنی كارخانەكە دراوە.
Average product
نێونجی بەرهەم. بریتییە لە سەرجەم بەرهەم یان ئاوتپووت كە بەسەر بڕی سەرچاوەیەكدا دابەش دەكرێت. بۆ نموونە، نێونجی بەرهەمی كرێكار بریتییە لە سەرجەم بەرهەم دابەشی سەر بڕی سەرچاوەی كرێكار و ئەمەش بۆ سەرچاوەكانی تر ڕاستە.
Average revenue
نێونجی دەسهات. واتە سەرجەم دەسهات كە بەسەر ژمارەی یەكەی فرۆشراودا دابەش دەكرێت؛ بۆ نموونە، داهات بەپێی هەر یەكەیەك. بە گشتی نێونجی دەسهات یەكسانە بە نرخ.
Average tax rate
نیونجی نرخی باج. سەرجەم باجە كە بەسەر سەرجەم داهاتدا دابەش دەكرێت، هەروەها پێیشی دەڵێن ڕێژەی باجی كاریگەر (effective tax rate).
Cost, Average fixed
نێونجی تێچوونی نەگۆڕ. واتە تێچوونی نەگۆڕ (ئاماژەیە بە تێچوونی نەگۆڕ) كە بەسەر بڕی بەرهەمهاتوودا دابەش دەكرێت.
Cost, Average variable
نێونجی تێچوونی گۆڕاو. واتە تێچوونی گۆڕاو (ئاماژەیە بە تێچوونی گۆڕاو) كە بەسەر یەكەی بەرهەمهاتوودا دابەش دەكرێت.
Government debt
قەرزی حکومەت. بریتییە لە سەرجەم بەڵێنییەكانی حکومەتە لە چوارچێوەی بۆند یان قەرزی كورتخایەندا. قەرزی حکومەت قەرزی گشتییە و ئەو بۆندانە ناگرێتەوە كە لە لایەن دەزگای نیمچەحكومی وەك بانكی ناوەندییەوە دەكردرێت.
Government expenditure multiplier
دووجاكەری خەرجیی حکومەت. واتە زۆربوونی GDP لە ئەنجامی زیادكردنی 1 دۆلاری كڕینی حکومەت.
Poverty
هەژاری. لە ئێستا حکومەتی ئەمەریکا لانیكەمی ئاستی پێداویستییەكانی ژیانی بە ''هێڵی هەژاری'' داناوە.
Risk-averse
ڕیسكبوێر، ڕیسكنەكەر. ڕیسكنەكەر ئەو كەسەیە كە تووشی دۆخێكی نادڵنیا دەبێتەوە، بە چەشنێك كە ناڕەزامەندی لە لەدەستدانی بڕێكی داهات زیاترە لە ڕەزامەندی لە بەدەستهێنانی ئەو بڕە داهاتە.
Social overhead capital
سەرمایەی ڕاسەری كۆمەڵایەتی. ئەو وەبەرهێنانە پێویستانەیە كە پەرەپێدانی ئابوورییان پێوە بەستراوەتەوە، بە تایبەتی وەبەرهێنان لە ئاو و ئاوەڕۆ، گواستنەوە و پێوەندییەكان كە هێندێک جار پێیان دەڵێن ژێرخان (infrstructure).
Spillovers
وردەكاریگەری. سەیری كاریگەرییە دەرەكییەكان بكەن.
Transfer payments, government
دەستەبەری یەكلایەنەی، حکومەت. ئەو پارەیە یان دەستەبەرەیە كە حکومەت دەیداتە تاكەكان و بێ بەرامبەرە (واتە تاكەكان لە بەرامبەریدا هیچ شتێك یان خزمەتگوزارییەك نادەن). وەك دەستەبەری كۆمەڵایەتی و بیمەی بێكاری.