تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Absolute advantage
سوودی ڕەها (لە بازرگانیی دەرەكیدا). واتە توانای وڵاتی A لە بەرهەمهێنانی شمەكێكدا كە كارامەییەكەی (وەك بەرهەمهێنانێكی ئێجگار زۆر بەپێی یەك یەكەی ئینپووت) لە وڵاتی B زیاتر بێت. بوونی ئەم تایبەتەمەندییەی سوودی ڕەها بە واتای ئەوە نییە كە وڵاتی A لە هەناردەكردنی شمەكەكەی بۆ وڵاتی B سەركەوتوو بێت.
Comparative advantage
سوود یان تێچوونی ڕێژەیی (لە بازرگانیی دەرەكیدا). بەگوێرەی ئەم یاسایە، وڵاتێك لە بەرهەمهێنان و هەناردەی ئەو شمەكانەدا پسپۆڕێتی پەیدا دەكات كە لە ڕووی بەرهەمهێنانەوە تێچوونی ڕێژەییان كەم بێت، ئەو شمەكانەش هاوردە دەكات كە لە ڕووی بەرهەمهێنانەوە تێچوونی ڕێژەییان لەسەری زۆر ڕابوەستێت. كەواتە ئەوە سوودی ڕێژەییە كە بازرگانی دیاری دەكات، نەك سوودی ڕەها.