تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Terms-of-trade (in international trade)
دۆخی بازرگانی یان پێوەندیی بازرگانی (لە بازرگانیی دەرەكیدا). چەمكێكی ''ڕاستەقینەیە'' كە تێیدا وڵاتێك شمەكی هەناردەی دەفرۆشێ و شمەكی هاوردەی دەكڕێت. ئەم هەژماركردنە یەكسانە بە ڕێژەی پێنوێنێكی نرخی هەناردە لە بەرامبەر پێنوێنێكی نرخی هاوردەدا.
Financial intermediaries
دامەزراوە نێوانگرەكانی دارایی. ئەو دامەزراوانەیە كە بەرهەم و خزمەتگوزاریی دارایی دەڕەخسێنن. ئەمانە بریتین لە دامەزراوە سپارنەرەكان (وەك بانكە بازرگانییەكان و پاشەكەوتكارەكان) و ئەو دامەزراوانەی سپارنەر نین (وەك پارەی سندووقی هاوبەش، یەكەی دەڵاڵی (یان یەكەی سمسەرە، brokerage house)، كۆمپانیاكانی بیمە و سندووقی خانەنشینی).
Intermediate goods
شمەكی نێوانگر. ئەو شمەكانەیە كە لە بەرهەمهێنانی هێندێک شمەكی تردا یان لە پڕۆسەی بەرهەمهێناندا بە كار دەهێنرێن و هێشتا نەگەیشتوونەتە قۆناخی بەرهەمی كۆتایی. بۆ نموونە، پۆڵاو و پەموو شمەكی نێوانگرن (نیمچەتەواوكراون).