تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Tangible assets
دارەتی بەرهەست. ئەو دارەتانەیە وەك زەوی یان، شمەكی سەرمایە وەك کۆمپیوتەر، بینا و ئوتۆمبیل كە لە بەرهەمهێنانی شمەك و خزمەتگوزاریی تردا، بە كار دەهێنرێن.
Constant returns to scale
دەسكەوتی جێگیری قەبارە. سەیری دەسكەوتی قەبارە بكەن.
Gold standard
ڕێسای (پێوانی) زێڕ. ئەو سیستەمەیە كە وڵاتێك، (1) بەهای یەكەی دراوەكەی بەپێی ڕێژەیەكی جێگیریی زێڕ دیاری دەكات، (2) لە بەرامبەر پارەكەیدا یەدەگی زێڕ هەڵدەگرێت و (3) ئازادانە بەپێی نرخی ڕاگەیەنراوی زێڕ، كڕین و فرۆشتنی زێڕ دەكات بێ ئەوەی هیچ كۆسپ و بەربەستێك لە بەردەم هەناردە و هاوردەی زێڕدا هەبێت.
Other things constant
هۆكارەكانی تر وەك خۆیان. ئەم دەستەواژەیە (هێندێک جار پێی دەگوترێ ''هۆكارەكانی تر وەك خۆیان یان نەگۆڕانی هۆكارەكانی تر''، (or caeteris paribus) ceteris paribus)، واتە گۆڕانی هۆكارێك و نەگۆڕانی هۆكارەكانی تر لە دۆخێكدا. بۆ نموونە، لە چەماوەی خواستدا كە لێژییەكەی بەرەوخوارە، كاتێك نرخ بەرز دەبێتەوە، ئەوا بڕی خواست زۆر دەبێت، لەگەڵ مانەوەی هۆكارەكانی تر وەك خۆیان (هۆكاری تر، بۆ نموونە وەك داهات).