تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Substitution Rule
یاسای شوێنگرەوە. بەپێی ئەمە یاسایە، ئەگەر نرخی سەرچاوەیەك دابەزێت و هۆكارەكانی تریش وەك خۆیان مابنەوە، ئەوا كۆمپانیا بە هۆی ئەوە كە سەرچاوەی هەرزانی لە شوێنی گشت سەرچاوە گرانەكانی تر داناوە، قازانج دەكات. ئەم یاسایە ئەنجامی یاسای كەمترین تێچوونە (least-cost rule).
Substitution effect (of a price change)
كاریگەریی شوێنگرەوەی (گۆڕانی نرخێك). مەیلی بەكاربەرە بۆ بەكاربردنی زیاتری شمەكێك كە نرخی ڕێژەییەكەی دابەزیوە (بۆ ئەوەی لە ''شوێنی'' ئەو شمەكەی دابنێت كە نرخەكەی گران بووە) و، ئەو شمەكە كەمتر بە كار دەبات كە نرخە ڕێژەییەكەی بەرز بووەتەوە (بۆ ئەوەی لە ''شوێنیدا'' ئەو شمەكەی تر دابنێت). ئەم كاریگەرییەی شوێنگرەوەی گۆڕانی نرخ دەبێتە هۆی لێژیی بەرەوخواریی چەماوەی خواست (لەگەڵ كاریگەریی داهاتدا بەراوردی بكەن).