تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Constant returns to scale
دەسكەوتی جێگیری قەبارە. سەیری دەسكەوتی قەبارە بكەن.
Decreasing returns to scale
بەرهەمی داكشێنی قەبارە. سەیری بەرهەم (دەسكەوتی) قەبارە بكەن.
Economies of scale
ئابووریی قەبارە. واتە زۆرکردنی بەرهەمداری یان كەمكردنەوەی نێونجی تێچوونی بەرهەمهێنان کە بە هۆی زۆركردنی ڕێژەیەكی یەكسانی (بە یەك ڕێژەی) گشت سەرچاوەكانی بەرهەمهێنان ڕوو دەدات.
Increasing returns to scale
دەسكەوتی هەڵكشێنی قەبارە. سەیری دەسكەوتی قەبارە بكەن.
Returns to scale
بەرهەمی (یان دەسكەوتی) قەبارە. زۆربوونی بەرهەمە كاتێك كە گشت سەرچاوەكان بە یەك ڕێژە زۆر دەكرێن. بۆ نموونە، ئەگەر گشت سەرچاوەكان دوو هێندە زۆر بكرێن، ئەوا بڕی بەرهەم ڕێك دوو هێندە زۆر دەبێـت، ئەم پڕۆسەیە بەرهەمی جێگیریی قەبارە نیشان دەدات. ئەگەر گشت سەرچاوەكان دوو هێندە زۆر بكرێن، بەڵام زۆربوونی بەرهەم كەمتر لەو رێژەیە بێت، واتە 100% وەك ئەو دوو هێندەیە زۆر نەبێت، ئەوا پڕۆسەكە بەرهەمی داكشێنی قەبارە نیشان دەدات، ئەگەر بەرهەم زیاتر لە دوو هێندە زۆر بێت، ئەوا پڕۆسەكە دەسكەوتی هەڵكشێنی قەبارە نیشان دەدات.