تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Average cost curve, short-run (SRAC, or SAC)
چەماوەی نێونجی تێچوونی كورتخایەن (SAC یان SRAC). بریتییە لە وێنەی لانیكەمی نێونجی تێچوونی بەرهەمهێنانی شمەكێك لە هەر ئاستێكی ئاوتپووتدا، كە تێیدا دۆخی تەكنەلۆجیا، نرخی ئینپووتەكان و شوێنی كارخانەكە دراوە.
Sacrifice ratio
ڕێژەی قوربانیدان. واتە زیانی كەڵكەبووی بەرهەم كە وەك ڕێژەیەك لە GDPی ساڵانەدا هەژمار دەكرێت و ڕێژەیەکی كەمبوونەوەی بەردەوامی هەڵاوسانیشی لەگەڵدا هەیە.
Transactions demand for money
خواستی پارە بۆ مامەڵەكردن. سەیری خواست لەسەر پارە بكەن.
Transactions money (M_1)
پارەی مامەڵە. ئەم پێوەرەی خستنەڕووی پارە لەو بابەتانە پێك دێت كە بۆ مامەڵەكردنی ڕۆژانەیە، ئەمەش واتە دراو و حیسابی دیداری.