تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Federal Reserve System
سیستەمی فیدراڵ ڕزێڤ. واتە بانكی ناوەندیی ئەمەریکا كە لە دەستەی سەرۆكایەتی و 12 بانكی فیدراڵ ڕزێڤی ناوچەكانی تر پێك دێت.
Fractional-reserve banking
بانكداریی وردە یەدەگ. ئەو ڕێوشوێنەیە كە لە بانكداریی مۆدێرندا هەیە و بەپێی ئەم ڕێوشوێنە یاساییە، لەسەر دامەزراوە داراییەكانە كە بەشێكی دیاریكراوی سپاردەكانیان لە چوارچێوەی سپاردەدا لە لای بانكی ناوەندی (یان وەك پارەی نەخت (vault cash)) دابنێن.
Required reserve ratio
ڕێژەی یەدەگی پێویست (یان ڕێژەی یەدەگی یاسایی). سەیری یەدەگ و بانك بكەن.
Bank reserves
یەدەگی بانك. ئاماژەیە بە یەدەگ و بانك.
Reserves, bank
یەدەگ، بانك. ئەو ڕێژەی سپاردەیە كە بانكێك لە چوارچێوەی پارەی نەختی (vault cash) ئامادە یان ئەو سپاردانەی كە سوودیان لەسەر نییە لە بانكی فیدراڵ ڕزێڤ دادەنرێت. لە ویلایەتە یەكگرتووەكان، دەبێ بانكەكان 10%ی سپاردە دیدارییان (یان حیسابی مامەڵەكانیان) لە چوارچێوەی یەدەگدا دابنێن.
Reserves, international
یەدەگی، نێودەوڵەتی. پارەی نێودەوڵەتییە و كاتێك وڵاتێك لە ڕووی تەرزاووی پێدانیەوە تووشی گرفت بێت، بۆ جێگیركردن یان ''چەسپاندنی'' نرخی دراوگۆڕینەوەكەی، یان بۆ دەستەبەركردنی پارە و دارایی، لای خۆی هەڵی دەگرێت. لە ئێستا بەشی بەرچاوی یەدەگەكان بە دۆلاری ئەمەریکا، یۆرۆ و یەنی ژاپۆن و دراوە سەرەكییەكانی ترە.