تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Zero-profit point
خاڵی قازانجی سفر. بۆ یەكەیەكی ئابووری، ئەو ئاستەی نرخە كە حیسابەكانی یەكە هاوتا دەكات (یان سوود و زیانەكەی یەكسان دەكات)، واتە گشت تێچوونەكانی پڕ دەكاتەوە، بەڵام قازانجەكەی سفرە.
Appropriable
لەپاوان. ئەم چەمكە بۆ ئەو سەرچاوانە بە كار دەهێنرێت كە سەرجەم بەهای ئابوورییان بۆ خاوەنەكانیان دەگەڕێتەوە. لە بازاڕێكی ڕكەبەرایەتیدا كە بە باشی ئەركەكانی ڕادەپەڕێنێت، نرخی سەرچاوەی لەپاوان دیاری دەكرێ و بە كارامەییشەوە تەرخان دەكرێت. ئاماژەشە بە دەرپاوانیەتیی (inappropriable) سەرچاوەكان.
Classical approach
شێوازی كلاسیك. سەیری ئابووریی كلاسیك بكەن.
Inappropriability
دەرپاوانیەتی. سەیری دەرپاوان بكەن.
Inappropriable
دەرپاوان. ئەم چەمكە بۆ ئەو سەرچاوانە بە كار دەهێنرێ كە تێچوونی یەك یەكەی بەكارهێنانیان خۆڕاییە یان كەمترە لە تەواوی تێچوونە كۆمەڵایەتییەكەی. ئەم سەرچاوانە بە هۆی بوونی كاریگەریی دەرەكییەوە دیاری دەكرێن، كەواتە بازاڕ لە ڕووی كۆمەڵایەتییەوە بەكارهێنانیان بە ناكارامەیی تەرخان دەكات.