تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Fiscal policy
سیاسەتی دارایی. بەرنامەكانی حکومەتە كە تایبەتن بە: (1) كڕینی شمەك و خزمەتگوزاری و خەرجیی دابینكردنی یارمەتیی (دەستەبەری) یەكلایەنە (transfer payments) و، (2) بڕ و جۆری باج.
Monetary policy
سیاسەتی نەختینەیی. بریتییە لە ئامانجەكانی بانكی ناوەندی لەبارەی كۆنتڕۆڵكردنی پارە، ڕێژەی سوود و دۆخی كرێدیت (پارەدارکردن). ئامڕازەكانی سیاسەتی نەختینەیی بە شێوەیەكی سەرەكی بریتین لە كرداری بازاڕی-كراوە، پێداویستییەكانی یەدەگ (reserve requirements) و نرخی داشكاندن.
Policy-ineffectiveness theorem
تیۆریی ناكاریگەریی سیاسەتەكان. ئەم تیۆرییە دەڵێت، ئەگەر چاوەڕوانیی ژیرانە بێ و نرخ و هەقدەستیش نەرم بن، سیاسەتی پێشبینیكراوی دارایی و نەختینەیی حکومەت ناتوانێ كاریگەری لەسەر بەرهەمی ڕاستەقینە و بێكاری دابنێت.
Ricardian view of fiscal policy
ڕوانگەی ڕیكاردۆ لەسەر سیاسەتی دارایی. ئەو تیۆرییەیە كە ڕۆبێرت بارۆی لە زانینگەی هارڤارد پەرەی پێ داو و پێی وایە گۆڕانكاری لە باج هیچ كاریگەرییەكی لەسەر خەرجیی بەكاربردن نابێت، چونكە خێزانەكان پێشبینیی دەكەن كە كەمكردنەوەی باجی ئێستا پێویستی بە زۆرکردنی باجە لە داهاتوودا، بۆ ئەوەی حکومەت پێداویستییە داراییەكانی پڕ بكاتەوە.
Collusive oligopoly
ڕێككەوتنی ژێربەژێری قۆرخكاریی چەند لایەنە. پێكهاتەیەكی بازاڕە كە تێیدا ژمارەیەك كۆمپانیا (بۆ نموونە، چەند قۆرخكارییەكی چەندلایەنە) ڕێككەوتنی ژێربەژێر دەكەن و بە هاوبەشی بڕیار دەدەن. كاتێك لە زۆرکردنی قازانجی هاوبەشیاندا سەركەوتوو دەبن، ئەوا نرخ و بڕ لە بازاڕدا لە هیی قۆرخكاری زۆر نزیك دەبێتەوە.
Duopoly
قۆرخكاریی دوولایەنە. ئەو پێكهاتەی بازاڕە كە تەنیا دوو فرۆشیاری تێدا هەیە (لەگەڵ قۆرخكاریی چەندلایەنەدا بەراوردی بكەن).
Monopolistic competition
ڕكەبەرایەتیی قۆرخكارانە. پێكهاتەیەكی بازاڕە كە تێیدا فرۆشیارێكی زۆر شمەك دەخەنە ڕوو كە لە یەكەوە نزیكن، بەڵام شوێنگرەوەی تەواو نین بۆ یەكتر. لەم بازاڕەدا، هەر كام لە كۆمپانیاكان دەتوانن هێندێک كاریگەریی بچووك لەسەر نرخی بەرهەمەكەیان دابنێن.
Monopoly
قۆرخكاری. پێكهاتەیەكی (جۆرێكی) بازاڕە كە تاكە كۆمپانیایەك شمەكێك دەخاتە بازاڕ. هەروەها سەیری قۆرخكاریی سروشتی بكەن.
Natural monopoly
قۆرخكاریی سروشتی. ئەو كۆمپانیا یان پیشەسازییەیە كە نێونجی تێچوونی هەر یەكەیەكی بەرهەمهێنانی لە گشت قۆناخەكانی بەرهەمەكەیدا زۆر دادەبەزێت، بۆ نموونە وەك دابەشكردنی كارەبای لۆكاڵی. كەواتە تاكە كۆمپانیایەك، قۆرخكارێك، زۆر كارامەتر لە چەند كۆمپانیا دەتوانێ بەرهەمی پیشەسازییەكە بخاتە ڕوو.
Oligopoly
قۆرخكاریی چەندلایەنە (چەندجەمسەر). دۆخی ڕكەبەرایەتیی ناتەواوە كە تێیدا ژمارەیەكی بچووكی خستنەڕووكار لە پیشەسازییەكدا هەیە.