تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Balance of international payments
هاوسەنگیی تەرازوی پێدانی نێودەوڵەتی. دۆخی مامەڵەی وڵاتێك لەگەڵ وڵاتانی تردا بۆ ماوەیەكی دیاریكراو دەخاتە ڕوو. ئەمەش لە كڕین و فرۆشتنی شمەك و خزمەتگوزاری، دیاری (gift)، مامەڵەكانی حكومەت و جووڵەی سەرمایە پێك دێت.
Payoff table
خشتەی دەسكەوت یان قازانجی دوولایەنە یان (لایەنەكان). لە تیۆریی گەمەدا ئەم خشتەیە كە ستراتیجییەكان و دەسكەوت و قازانجی گەمەیەكی دوولایەنە یان زیاتر لە دوولایەن ڕوون دەكاتەوە. قازانج یان كەڵكی یاریكەری جیاواز دەبێتە Payoffs (دەسكەوت، قازانج، ئەنجام).
Payoffs
ئەنجام، دەسكەوت، قازانج، بەرژەوەندی. سەیری خشتەی دەسكەوت (قازانج، دەسكەوت، ئەنجام) بكەن.
Transfer payments, government
دەستەبەری یەكلایەنەی، حکومەت. ئەو پارەیە یان دەستەبەرەیە كە حکومەت دەیداتە تاكەكان و بێ بەرامبەرە (واتە تاكەكان لە بەرامبەریدا هیچ شتێك یان خزمەتگوزارییەك نادەن). وەك دەستەبەری كۆمەڵایەتی و بیمەی بێكاری.