تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Labor-force participation rate
ڕێژەی بەشداری هێزی كار. ڕێژەی ئەو كەسانەی دەكەونە ناو هێزی كارەوە لە بەرامبەر گشت دانیشتوانی 16 ساڵ و سەرەوەی 16 ساڵدا.
Paradox of thrift
پارادۆكسی دەستپێوەگرتن. جۆن مینارد كینز یەكەم كەس بوو ئەم پرەنسیپەی خستە ڕوو، ئەمەش واتە كاتێك وڵاتێك هەوڵ بۆ زۆركردنی پاشەكەوت دەدات، لەوانەیە ئەنجامەكەی كەمبوونەوەی بڕی پاشەكەوتی هەیی (actually saves) بێت.
Paradox of value
پارادۆكسی بەها. ئەو پارادۆكسە كە لەوانەیە بۆ ژیان پێویست بێت (وەك ئاو) لە ''بازاڕدا'' بەهایەكی كەمی هەیە، بەڵام زۆر شمەكی لۆكس (وەك ئەڵماس) كە ''بەكارهێنانیان'' كەمە، كەچی لە بازاڕدا بەهایان زۆرە. ئەمەیش ئەو ڕاستییە دەردەخات كە نرخ، كەڵكی گشتیی شمەكێك نیشان نادات، بەڵكو كەڵكی سنوورەكییەكەی نیشان دەدات.
Pareto efficiency (or Pareto optimality)
كارامەیی پارێتۆ (یان خاڵی گونجاوی پارێتۆ). ئەو دۆخەیە كە هیچ ڕێكخستنەوەیەك یان بازرگانییەك، كەڵك یان ڕەزامەندیی كەسێك بەبێ كەمكردنەوەی كەڵك یان ڕەزامەندیی كەسێكی تر، زۆر ناكات. لە دۆخێكی سنوورداری دیاریكراودا، ڕكەبەرایەتیی تەواو دەبێتە هۆی كارامەیی تەرخانكردن. هەروەها پێیشی دەڵێن كارامەیی تەرخانكردن (allocative efficiency).
Partial-equilibrium analysis
شرۆڤەكردنی وردەهاوسەنگیی. ئەو شرۆڤەیە كە سەرنج دەداتە سەر كاریگەریی گۆڕان لە تاكە بازاڕێكدا، هۆكارەكانی تر وەك خۆیان دادەنێت (بۆ نموونە، لەبەرچاونەگرتنی گۆڕانی داهات).
Partnership
كۆمپانیای هاوبەش (هاوبەند). ئەو كۆمپانیایە كە خاوەندارێتییەكەی هیی دوو یان زیاتر لە دوو كەسە كە لە كۆمپانیای هاوپشك (خاوەنپشك) ناچێت و بەرپرسیاریەتییەكی سنوورداریشی نییە (واتە بەرپرسیاریەتییەكەی بێسنوورە).
Value, paradox of
بەها، پارادۆكس. ئاماژەیە بە پارادۆكسی بەها.
Comparative advantage
سوود یان تێچوونی ڕێژەیی (لە بازرگانیی دەرەكیدا). بەگوێرەی ئەم یاسایە، وڵاتێك لە بەرهەمهێنان و هەناردەی ئەو شمەكانەدا پسپۆڕێتی پەیدا دەكات كە لە ڕووی بەرهەمهێنانەوە تێچوونی ڕێژەییان كەم بێت، ئەو شمەكانەش هاوردە دەكات كە لە ڕووی بەرهەمهێنانەوە تێچوونی ڕێژەییان لەسەری زۆر ڕابوەستێت. كەواتە ئەوە سوودی ڕێژەییە كە بازرگانی دیاری دەكات، نەك سوودی ڕەها.