تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Nonaccelerating inflation rate of unemployment (NAIRU)
تاونەگرتنی ڕێژەی بەرزبوونەوەی بێكاری (NAIRU). ئەو ڕێژەی بێكارییە كە بە ڕێژەیەكی جێگیر بەرز دەبێتەوە. لە NAIRUدا، هێزەكانی بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسانی نرخ و هەقدەست لە هاوسەنگیدان، كەوابوو هیچ مەیلێك بۆ گۆڕانی هەڵاوسان (بەرزبوونەوە) لەئارادا نییە. NAIRU ئەو ڕێژەی بێكارییە كە تێیدا چەماوەی درێژخایەنی فیلیپس، ستوونییە.
Noncooperative equilibrium
هاوسەنگیی هاوكارینەكردن. سەیری هاوسەنگیی نەش بكەن.
Nonrenewable resources
سەرچاوەی لەبنهاتوو. ئەو سەرچاوە سروشتییانەیە وەك نەوت و گاز كە ڕێژەی خستنەڕوویان نەگۆڕە و بەرهەمهێنانەوەیان لە ڕووی ئابوورییەوە زۆر خێرا (واتە لە ماوەیەكی كورتدا) دەست نادات.