تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Natural monopoly
قۆرخكاریی سروشتی. ئەو كۆمپانیا یان پیشەسازییەیە كە نێونجی تێچوونی هەر یەكەیەكی بەرهەمهێنانی لە گشت قۆناخەكانی بەرهەمەكەیدا زۆر دادەبەزێت، بۆ نموونە وەك دابەشكردنی كارەبای لۆكاڵی. كەواتە تاكە كۆمپانیایەك، قۆرخكارێك، زۆر كارامەتر لە چەند كۆمپانیا دەتوانێ بەرهەمی پیشەسازییەكە بخاتە ڕوو.
Natural rate of unemployment
ڕێژەی سروشتیی بێكاری. هەر وەك چەمكی تاونەگرتنی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسانە (NAIRU).