تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



(NIPA) National income and product accounts
حیسابی داهاتی نیشتمانی و بەرهەم (NIPA). بریتییە لە زنجیرەیەك حیساب كە خەرجی، داهات و بەرهەمی سەرلەبەری وڵات بۆ ماوەی چارەكە ساڵێك یان ساڵێك هەژمار دەكات.
Gross national product, real (or real GNP)
كۆبەرهەمی نیشتمانی، ڕاستەقینە (یان GNP ڕاستەقینە). بریتییە لە GNPی ڕواڵەتی كە هەڵاوسانی تێدا هەژمار كراوە، واتە هەڵاوسانی تێدا ڕاست كراوەتەوە، بۆ نموونە، GNPی ڕاستەقینە یەكسانە بە GNPی ڕواڵەتی كە دابەشی دیاریکەری GDP دەكرێت. ئەمە لە ڕابردوودا چەمكێكی بنەڕەتیی هەژماركردن بوو، بەڵام ئێستا لەجیاتیی ئەوە كۆبەرهەمی ناوخۆ بە كار دەهێنرێت.
National debt
قەرزی نیشتمانی. سەیری قەرزی حکومەت بكەن.
National saving rate
ڕێژەی پاشەكەوتی نیشتمانی. بریتییە لە سەرجەم پاشەكەوت، هیی تایبەتی و گشتی كە دابەشی پوختەی بەرهەمی ناوخۆ دەكرێت.
Balance of international payments
هاوسەنگیی تەرازوی پێدانی نێودەوڵەتی. دۆخی مامەڵەی وڵاتێك لەگەڵ وڵاتانی تردا بۆ ماوەیەكی دیاریكراو دەخاتە ڕوو. ئەمەش لە كڕین و فرۆشتنی شمەك و خزمەتگوزاری، دیاری (gift)، مامەڵەكانی حكومەت و جووڵەی سەرمایە پێك دێت.
International monetary system (also international financial system)
سیستەمی نەختینەیی نێودەوڵەتی (یان سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی). ئەو دامەزراوانەن كە لە چوارچێوەیاندا كرداری پارەپێدانی مامەڵەكانی نێوان وڵاتان، ئەنجام دەدرێت. پرسێكی بنەڕەتی ئەوەیە چۆن دەكرێ نرخی دراوگۆڕینەوەی بیانی ڕێك بخرێ و دیاری بكرێت و حکومەت چۆن كاریگەری لەسەر نرخی دراوگۆڕینەوە دابنێت.
Reserves, international
یەدەگی، نێودەوڵەتی. پارەی نێودەوڵەتییە و كاتێك وڵاتێك لە ڕووی تەرزاووی پێدانیەوە تووشی گرفت بێت، بۆ جێگیركردن یان ''چەسپاندنی'' نرخی دراوگۆڕینەوەكەی، یان بۆ دەستەبەركردنی پارە و دارایی، لای خۆی هەڵی دەگرێت. لە ئێستا بەشی بەرچاوی یەدەگەكان بە دۆلاری ئەمەریکا، یۆرۆ و یەنی ژاپۆن و دراوە سەرەكییەكانی ترە.
Terms-of-trade (in international trade)
دۆخی بازرگانی یان پێوەندیی بازرگانی (لە بازرگانیی دەرەكیدا). چەمكێكی ''ڕاستەقینەیە'' كە تێیدا وڵاتێك شمەكی هەناردەی دەفرۆشێ و شمەكی هاوردەی دەكڕێت. ئەم هەژماركردنە یەكسانە بە ڕێژەی پێنوێنێكی نرخی هەناردە لە بەرامبەر پێنوێنێكی نرخی هاوردەدا.
Discrimination
هەڵاواردن، جیاوازیدانان، دانانی جیاوازی. واتە بوونی جیاوازی لە هەقدەستدا كە بۆ ئەو تایبەتمەندییانەی تاكەس دەگەڕێتەوە كە پێوەندییان بە چۆنیەتی كارەكەوە نییە، بە تایبەتی ئەو تایبەتمەندییانەی كە پێوەندییان بە ڕەگەز، نەژاد، ئەتنیك، لاگیریی سێكسی و ئایینییەوە هەیە.
Price discrimination
هەڵاواردنی نرخ. ئەو دۆخەیە كە تێیدا بەرهەمێك بە نرخی جیاواز بە بەكاربەری جیاواز دەفرۆشرێت.
Statistical discrimination
هەڵاواردنی ئاماری. واتە لەگەڵ تاكدا لەسەر بنەمای نێونجی ڕەفتار یان تایبەتمەندیی گرووپەكەی (یان كۆمەڵەكەی) هەڵسوكەوت دەكرێت. هەڵاواردنی ئاماری بە هۆی ئەوەوە كە پاڵنەری تاك بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو كێشە ڕواڵەتییانەدا كەم دەكاتەوە، ئەوا خۆی بەرهەم دەهێنێتەوە.