تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Moral Hazard
مەترسیی ئەخلاقی. جۆرێكی كەمایەسی و سەرنەكەوتنی بازاڕە، كە تێیدا بوونی بیمەی ڕیسكێكی بیمەكراو ئەگەری ڕوودانی ڕووداوی مەترسیدار (ڕیسكدار) بەرز دەكاتەوە. بۆ نموونە، ئەگەر خاوەن ئوتۆمبیلێك لە ترسی دزین سەدا سەدی (%100) ئوتۆمبیلەكەی بیمە دەكات، لەوانەیە گوێ بە داخستنی دەرگای ئوتۆمبیلەكەی نەدات، چونكە بوونی ئەم جۆرە بیمەیە پاڵنەری پاراستنی ئوتۆمبیل لە دزیكردن كەم دەكاتەوە.