تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Model
مۆدێل. چوارچێوەیەكی فەرمییە بۆ خستنەڕووی تایبەتمەندییە بنەڕەتییەكانی سیستەمێكی ئاڵۆز لە ڕێگەی چەند پێوەندییەكی سەنتراڵەوە. مۆدێلەكان لە فۆرمی چەماوە (وێنە)، هاوكێشەی بیركاری و پرۆگرامی كۆمپیوتەرن.
Multiplier model
مۆدێلی دووجاكەر. لە ئابووریی تەڤدا، ئەو تیۆرییەیە كە جۆن مینارد كینز پەرەی پێ داوە و جەخت لەسەر گرنگیی گۆڕانی خەرجیی سەربەخۆ (بە تایبەتی وەبەرهێنان، خەرجیی حکومەت و پوختەی هەناردە) لە دیاریكردنی گۆڕانی بەرهەم و كاردا دەكاتەوە. سەیری دووجاكەر بكەن.
Neoclassical model of growth
مۆدێلی نیوكلاسیكی گەشە. ئەو تیۆرییە یان مۆدێلەیە كە بۆ ڕوونكردنەوەی ڕەوتی درێژخایەن لە گەشەی ئابووریی وڵاتانی پیشەسازیدا بە كار دەهێنرێت. ئەم مۆدێلە جەخت لەسەر گرنگیی بەرفرەبوونی سەرمایە (بۆ نموونە، گەشەسەندنی ڕێژەی كرێكار-سەرمایە) و گۆڕانی تەكنەلۆجیا لە ڕوونكردنەوەی گەشەی GDPی ڕاستەقینەی ماتەوزەدا دەكات.