تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Asymmetric information
زانیاریی ناتەریب. ئەو دۆخەیە كە لایەنێك لە مامەڵكردندا زانیاریی باشتری لە لایەنەكەی تر هەیە. زۆر جار ئەمە دەبێتە هۆی كەمایەسیی بازاڕ، یان نەبوونی هیچ بازاڕێك.
Econometrics
ئابووریی پێوانەیی. لقێكی ئابوورییە كە میتۆدەكانی ئامار بۆ هەژماركردن و پێوانەكردنی ژمارەیی پێوەندییە ئابوورییەكان بە كار دەهێنێت.