تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Malthusian theory of population growth
تیۆریی ماڵتووس لەمەڕ زۆربوونی (گەشەی) دانیشتوان. ئەو گریمانە بۆ یەكەم جار لە لایەن توماس ماڵتووسەوە باس كرا و پێی وایە ڕێژەی دانیشتوان بە شێوەیەكی ''سروشتی''، زۆر زیاتر لە خستنەڕووی خۆراك بەرز دەبێتەوە. كەواتە خۆراكی سەرانەی دانیشتوان لە ڕەوتی كاتدا كەم دەبێتەوە و زۆربوونی (گەشەی) دانیشتوان ڕادەگرێت. بە گشتی، ئەم بۆچوونە پێی وایە كاتێك كە داهات و ئاستی گوزەرانی دانیشتوان زۆر دەبێت، ئەوا ڕێژەی دانیشتوان زۆر خێرا بەرز دەبێتەوە.
Pareto efficiency (or Pareto optimality)
كارامەیی پارێتۆ (یان خاڵی گونجاوی پارێتۆ). ئەو دۆخەیە كە هیچ ڕێكخستنەوەیەك یان بازرگانییەك، كەڵك یان ڕەزامەندیی كەسێك بەبێ كەمكردنەوەی كەڵك یان ڕەزامەندیی كەسێكی تر، زۆر ناكات. لە دۆخێكی سنوورداری دیاریكراودا، ڕكەبەرایەتیی تەواو دەبێتە هۆی كارامەیی تەرخانكردن. هەروەها پێیشی دەڵێن كارامەیی تەرخانكردن (allocative efficiency).
Optimal currency area
ناوچەی گونجاوی دراو. گرووپبەندیی هەرێمی یان وڵاتانە كە جووڵەی كرێكاریان تێدا زۆرە، یان ڕاتەكانی خواست و خستنەڕووی گشتییان هاوبەش و هاوكاتە. لە دۆخێكی ئاوادا، بۆ دڵنیابوون لە ڕێكخستنی خێرای ئابووریی تەڤ، گۆڕانكاریی بەرچاو لە نرخی دراوگۆڕینەوەدا پێویست نییە و وڵاتان دەتوانن نرخی دراوگۆڕینەوەی جێگیر یان دراوێكی هاوبەش ڕەچاو بكەن.