تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Deadweight loss
زیانی نەگۆڕ. واتە زۆربوونی زیانی داهاتی ڕاستەقینە یان زیانی زێدەی بەكاربەر و بەرهەمهێن بە هۆی قۆرخكاری، گومرگ و كۆتا، باج یان لەڕێدەركەوتنەكانی ترەوە. بۆ نموونە، كاتێك قۆرخكار نرخ بەرز دەكاتەوە، ئەو زیانەی كە بە كەڵك و ڕەزامەندیی بەكاربەر دەكەوێت زۆر زیاترە لەو داهاتەی كە قۆرخكار دەستی دەكەوێت؛ بریتییە لەو جیاوازییەی كە بە هۆی قۆرخكارییەوە دەبێتە زیانی نەگۆڕ بۆ كۆمەڵگە.
Profit-and-loss statement
ڕاپۆرت یان حیسابی سوود و زیان (سوود و زەرەر). سەیری ڕاپۆرتی داهات بكەن.