تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Budget line
هێڵی بودجە. ئەو هێڵەیە كە بەكاربەر بەگوێرەی داهاتی دیاریكراو و نرخی دیاریكراو، دەتوانێ تێكەڵاوەیەك لە شمەكەكان بكڕێت. هەروەها پێیشی دەڵێن سنووری بودجە (budget constraint).
Consumption-possibility line
هێڵی توانای (یان دەرفەتی) بەكاربەر. سەیری هێڵی بودجە بكەن.
Equal-cost line
هێڵی لێكچووی تێچوون. ئەو هێڵەیە كە لە وێنەدا دەرفەتە جیاوازەكانی تێكەڵاوكردنی سەرچاوەكانی ئینپووتە كە بەپێی بڕێكی دیاریكراوی پارە دەكڕدرێن.