تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Stagflation
هەڵاوسانی بەرداكشان. ئەم چەمكە لە سەرەتای دەیەی 1970 سەری هەڵدا و بە واتای بوونی هاوكاتبوونی بێكاریی زۆر یان بەرداكشانە (سستی ئابووری، كزبوونی، stagnation) لەگەڵ هەڵاوسانێكی بەردەوامدا. باسەكانی زیاتر بەستراوەتەوە بە سروشتی نەبزۆکی (نەجوڵی) هەڵاوسان لە دۆخی هەڵاوسێنەردا.
Supply-shock inflation
هەڵاوسان ڕاتەكانی خستنەڕوو. ئەو هەڵاوسانەیە كە لە لایەنی خستنەڕووی بازاڕەوە سەرچاوە دەگرێ و بۆ بەرزبوونەوەیەكی زۆری تێچوونی بەرهەمهێنان دەگەڕێتەوە. لە چوارچێوەی خواست و خستنەڕووی گشتیدا، فشاری تێچوون (cost-push) وەك پەڕینەوەی چەماوەی AS بۆ لای سەرەوە نیشان دراوە. هەروەها پێیشی دەڵێن هەڵاوسانی تێچوون (cost-push inflation).