تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Inflation (or inflation rate)
هەڵاوسان (یان ڕێژەی هەڵاوسان). ڕێژەی هەڵاوسان بریتییە لە ڕێژەی سەدیی بەرزبوونەوەی ساڵانەی ئاستی گشتیی نرخ. هەڵاوسانی هەرە بەرز (یان دەرئاسا) (hyperinflation) ئەو هەڵاوسانەیە كە ئێجگار زۆر بەرز دەبێتەوە (بۆ نموونە، 1000، 1 میلیۆن و تەنانەت بە ڕێژەی 1 میلیارد لە ساڵدا). هەڵاوسانی زۆر بەرز (Galloping inflation) بریتییە لە ڕێژەی سەدیی 50 یان 100 یان 200 لە ساڵدا. هەڵاوسانی لەسەرخۆ (یان نەرمەهەڵاوسان) (Moderate inflation) واتە بەرزبوونەوەی ئاستی نرخ نابێتە هۆی لەڕێدەركەوتنی زۆری نرخ و داهاتی ڕێژەیی.
Core rate of inflation
ڕێژەی هەڵاوسانی بنەكی (كرۆك). ئەو هەڵاوسانەیە كە لە پاش لابردنی كاریگەریی ڕەگەزە ناجێگیرەكانی وەك نرخی خۆراك و وزە دەمێنێتەوە. ئەم چەمكە زیاتر لە لایەن بانكیی ناوەندییەوە لە كاتی بەئامانجكردنی هەڵاوساندا بە كار دەهێنرێت.
Correlation
لێكبەستراوەیی (پێوەندی). بریتییە لە ڕادەی لێكگرێدراوی (یان پێوەندی) سیستەماتیكی دوو گۆڕاو.
Cost-push inflation
هەڵاوسانی تێچوون (هەڵاوسانی زەختەتێچوون): سەیری هەڵاوسانی ڕاتەكانی (شۆكی) خستنەڕوو بكەن.
Deflating
دامساندنەوەی (داتای ئابووری). واتە پڕۆسەی گۆڕینی گۆڕاوی ''ڕواڵەتی'' یان گۆڕاوی پارەی ئێستا بۆ چەمكی ''ڕاستەقینە''. ئەمەش بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت: دابەشكردنی گۆڕاوێكە بەپێی پارەی ئێستا لەسەر پێنوێنی نرخ.
Deflation
دامسان. واتە كەمبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخ.
Demand-pull inflation
هەڵاوسانی خواست (یان هەڵاوسانی زەختەخواست). ئەو هەڵاوسانەی نرخە كە بە گشتی بە هۆی خواستی زیادە لەسەر شمەك ڕوو دەدات، بۆ نموونە، بە هۆی زۆربونێکی بەرچاو لە خواستی گشتیدا. زۆر جار پێچەوانەی هەڵاوسانی ڕاتەكانی خستنەڕووە (Supply-shock inflation).
Disinflation
هەڵاوسانڕەوێنی. واتە پڕۆسەی كەمكردنەوەی ڕێژەی بەرزی هەڵاوسان. بۆ نموونە، داكشانی قووڵی ماوەی 1980-1983 بووە هۆی هەڵاوسانڕەوێنییەكی (كەمكردنەوەی زۆری هەڵاوسان) زۆر.
Economic regulation
ڕێوشوێنی ئابووری. سەیری ڕێوشوێن بكەن.
Expected rate of inflation
هەڵاوسانی چاوەڕێكراو، چەسپاو. پڕۆسەی بەردەوامی هەڵاوسانە و ئەو كاتە ڕوو دەدات كە پێشبینی بكرێ هەڵاوسان بەردەوام دەبێ و گرێبەست و لێكدانەوەكانی خەڵك (پێشبینییەكانی خەڵك) بەپێی ئەم ڕێژەی هەڵاوسانە بێت.
GDP deflator
دیاریكەری GDP. واتە ''نرخی'' GDP، بۆ نموونە، پێنوێنی نرخ كە نێونجی نرخی پێكهێنەرەكانی GDP لە بەرامبەر ساڵی بنەڕەتدا هەژمار دەكات.
Galloping inflation
هەڵاوسانی زۆر بەرز. سەیری هەڵاوسان بكەن.
Hyperinflation
هەڵاوسانی دەرئاسا: سەیری هەڵاوسان بکەن.
Inflation targeting
بەئامانجكردنی هەڵاوسان. ڕاگەیاندنی ئامانجێكی ناوگری فەرمییە بۆ ڕێژەی هەڵاوسان و دەربڕینی ڕاشكاوانەی ئەوە كە هەڵاوسانی كەم و جێگیر ئامانجێكی بنەڕەتیی سیاسەتی نەختینەییە. لەم ساڵانەی دوایدا زۆر وڵاتی پیشەسازی بەئامانجكردنی هەڵاوسانیان بە شێوەی نەرم و ڕەق ڕەچاو كردووە.
Malthusian theory of population growth
تیۆریی ماڵتووس لەمەڕ زۆربوونی (گەشەی) دانیشتوان. ئەو گریمانە بۆ یەكەم جار لە لایەن توماس ماڵتووسەوە باس كرا و پێی وایە ڕێژەی دانیشتوان بە شێوەیەكی ''سروشتی''، زۆر زیاتر لە خستنەڕووی خۆراك بەرز دەبێتەوە. كەواتە خۆراكی سەرانەی دانیشتوان لە ڕەوتی كاتدا كەم دەبێتەوە و زۆربوونی (گەشەی) دانیشتوان ڕادەگرێت. بە گشتی، ئەم بۆچوونە پێی وایە كاتێك كە داهات و ئاستی گوزەرانی دانیشتوان زۆر دەبێت، ئەوا ڕێژەی دانیشتوان زۆر خێرا بەرز دەبێتەوە.
Nonaccelerating inflation rate of unemployment (NAIRU)
تاونەگرتنی ڕێژەی بەرزبوونەوەی بێكاری (NAIRU). ئەو ڕێژەی بێكارییە كە بە ڕێژەیەكی جێگیر بەرز دەبێتەوە. لە NAIRUدا، هێزەكانی بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسانی نرخ و هەقدەست لە هاوسەنگیدان، كەوابوو هیچ مەیلێك بۆ گۆڕانی هەڵاوسان (بەرزبوونەوە) لەئارادا نییە. NAIRU ئەو ڕێژەی بێكارییە كە تێیدا چەماوەی درێژخایەنی فیلیپس، ستوونییە.
Regulation
ڕێوشوێن. یاسا و ڕێساكانی حکومەتە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڕەفتاری كۆمپانیاكان. سەرەكیترینیان بریتین لە ڕێوشوێنەكانی ئابووری (كە كار دەكاتە سەر نرخ، سەر دەستپێكردن یان هاتنی یەكەیەك یان كۆمپانیایەكی نوێ، یان سەر خزمەتگوزاریی تاكە پیشەسازییەك وەك خزمەتگوزاریی تەلەفۆن) و ڕێوشوێنەكانی كۆمەڵایەتی (كە هەوڵ دەدات كاریگەرییە دەرەكییەكان ڕاست بكاتەوە كە لە ژمارەیەك پیشەسازییەوە سەرچاوە دەگرن، وەك پیسبوونی هەوا یان ئاو).
Social regulation
ڕێوشوێنی كۆمەڵایەتی. سەیری ڕێوشوێن بكەن.
Speculator
مامەڵەگەر. ئەو كەسەیە خەریكی مامەڵەگەرییە (خەریكی مامەڵەكردنە)، بۆ نموونە، كەسێك كە شمەكێك یان دارەتێكی دارایی دەكڕێت (یان دەفرۆشێت)، ئەوا مەبەستیەتی دواتر بە هۆی فرۆشتنیەوە (كڕینیەوە) لە نرخی بەرزتردا (یان کەمتردا) قازانج بكات.