تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



External diseconomies
كاریگەرییە دەرەكییە نائابوورییەكان. ئەو دۆخەیە كە بە هۆی بەرهەمهێنان یان بەكاربردنەوە تێچوونی قەرەبوونەكراو دەخاتە سەر لایەنی تر. بە هۆی بڵاوبوونەوەی دووكەڵ و سۆلفووری كارخانەكانی پۆڵا، زیان بە دارایی ناوچەكە و تەندروستیی گشتی دەگات و لایەنی زیانپێكەوتوویش قەرەبوو ناكرێتەوە. ئەم پیسكردنە دەبێتە كاریگەریی دەرەكیی نائابووری.
External economies
كاریگەریی دەرەكیی ئابووری. ئەو دۆخەیە كە بەرهەمهێنان یان بەكاربردن سوود بە لایەنی تر دەگەیەنێت، بەبێ ئەوەی لە بەرامبەریدا پارە بدەن. كۆمپانیایەك كە پاسەوانی دامەزراندووە، دراوسێكانیش لەو پاسەوانیكردنە سوودمەند دەبن بەبێ ئەوەی هیچ شتێك لە بەرامبەریدا بدەن، كەواتە ئەم خزمەتگوزارییەی پاسەوانیكردن كاریگەریی دەرەكیی هەیە. زۆر جار بە هەردووك ئەم كاریگەرییانە، واتە كاریگەریی نائابووری و ئابووری، دەڵێن كاریگەرییە دەرەكییەكان.
External variables
گۆڕاوە دەرەكییەكان. هەر وەك گۆڕاوی دەرەکزا (سەربەخۆ) (exogenouse).
Externalities
كاریگەرییە دەرەكییەكان. ئەو چالاكی و كارانەیە كە كاریگەریی تر جا چ باش بێت یان خراپ دەخاتە سەر خەڵكی تر بێ ئەوەی لە بەرامبەریاندا پارە بدەن یان قەرەبوو بكرێنەوە. كاریگەرییە دەرەكییەكان ئەو كاتەیە كە تێچوون یان قازانجی تایبەتی یەكسان نەبێت لەگەڵ تێچوون یان قازانجی كۆمەڵایەتیدا. دوو جۆری سەرەكی بریتییە لە كاریگەرییە دەرەكییە ئابوورییەكان و كاریگەرییە دەرەكییە نائابوورییەكان (external economies و external diseconomies).