تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Equation of exchange
هاوكێشەی ئاڵووێر. هاوكێشەیەكی پێناسەییە كە دەڵێت MVP=PQ، یان بڕی سەرمایە جارانی خێرایی پارە یەكسانە بە (=) ئاستی نرخ كە جارانی بەرهەم دەكرێت. ئەم هاوكێشەیە كرۆكی (بنچینەیی) نەختینەگەراكان پێك دەهێنێت.
Exchange rate
نرخی دراوگۆڕینەوە. سەیری نرخی دراوگۆڕینەوەی بیانی بكەن.
Exchange-rate system
سیستەمی نرخی دراوگۆڕینەوە. واتە ئەو یاسا و ڕێسا و ڕێوشوێن و دامەزراوانەی كە كردار پێدانی نێوان وڵاتان ڕێك دەخەن. لە ڕووی مێژووییەوە، گرنگترین سیستەمەكانی نرخی دراوگۆڕینەوە بریتین لە: سیستەمی دراوگۆڕینەوەی ڕێسای (ستەندەری) زێڕ، سیستەمی بریتۆن ودز و سیستەمی دراوی گۆڕینەوەی نەرمی ئێستا.
Fixed exchange rate
نرخی دراوگۆڕینەوەی جێگر. سەیری نرخی دراوگۆڕینەوە بكەن.
Flexible exchange rates
نرخی دراوگۆڕینەوەی نەرم. ئەو سیستەمەی نرخی دراوگۆڕینەوەی نێوان وڵاتانە كە بەپێی لایەنەكانی بازاڕی تایبەتی دەگەڕێ (بۆ نموونە، بە هۆی خواست و خستنەڕووەوە) و حکومەت لە دانانی نرخ یان ڕەچاوكردنی شێوازێكی نرخی دەراوگۆڕینە دەستوەردان ناكات و هێندێک جار بەم سیستەمە دەڵێن نرخی دراوگۆڕینەوەی گەڕا (floating exchange rates). ئەگەر حکومەت هیچ چەشنە دەستوەردانێك لە بازاڕی دراوگۆڕینەوەدا نەكات، ئەوا بەم سیستەمە دەڵین سیستەمی نرخی دراوگۆڕینەوەی گەڕای پاك (pure flexible exchange-rate systems).
Floating exchange rates
نرخی دراوگۆڕینەوەی گەڕا. سەیری نرخی دراوگۆڕینەوەی نەرم بكەن.
Foreign exchange
دراوی بیانی. دراوی (یان ئامڕازە داراییەكانی تری) جیاوازیی وڵاتانە كە وڵاتێك لە بەرامبەر شمەك یان خزمەتگوزاریدا دەیداتە وڵاتانی تر.
Foreign exchange market
بازاڕی دراوگۆڕینەوەی بیانی (یان هەر بازاڕی دراوگۆڕینەوە). ئەو بازاڕەیە كە دراوی جیاوازی وڵاتانی تێدا ئاڵوێر دەكرێت.
Foreign exchange rate
نرخی دراوگۆڕینەوە. ئەو نرخەیە كە وڵاتێك دراوەكەی بە دراوی وڵاتانی تر دەگۆڕێتەوە. بۆ نموونە، ئەگەر 10 پێزۆی مەكسیك بە 1 دۆلاری ئەمەریکا بكڕی، ئەوا نرخی دراوگۆڕینەوە بۆ پێزۆ دەبێتە 10. ئەگەر وڵاتێك نرخی دراوگۆڕینەوەكەی دیاری بكات و هەوڵ بدات ئەو نرخە ڕابگرێت، ئەوا سیستەمی دراوگۆڕینەوەی جێگیری هەیە. ئەگەر نرخی دراوگۆڕینەوە بە هۆی خواست و خستنەڕووی بازاڕەوە دیاری بكرێت، ئەوا پێی دەڵێن نرخی دراوگۆڕینەوەی نەرم.
Managed exchange rate
نرخی دراوگۆڕینەوەی كارگێڕیكراو. سیستەمێكی نرخی دراوگۆڕینەوەیە كە لە ئێستا زۆر باوە و بە كار دەهێنرێت. لەم سیستەمەدا، وڵات جاروبار بۆ جێگیركردنی دراوەكەی دەستوەردان دەكات، بەڵام نرخێكی جێگیر و بەرامبەر (parity) ڕاناگەیەنێت.
Quantity equation of exchange
هاوكێشەی بڕ لەمەر ئاڵووێر (نظریة مقدار مبادلە). بریتییە لە هاوكێشەی PQ MV≡، كە M دەبێتە خستنەڕووی پارە، V دەبێتە خێرایی داهاتی پارە و PQ (نرخ جارانی بڕ) دەبێتە بەهای سەرجەم بەرهەم بەپێی پارە (GDP ڕواڵەتی). هاوكێشەكە ئەو كاتەی كە V ڕێک وەك PQ / M پێناسە بكرێت، هەموو کات ڕاستە،