تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Cross elasticity of demand
كێشمانی یەكتربڕی خواست. واتە هەژماركردنی ڕادەی كاریگەریی گۆڕانی نرخی شمەكێك كە بە هۆی گۆڕانی خواستی شمەكێكی ترەوە بووە. بە دەربڕێنێكی وردتر، كێشمانی یەكتربڕی خواست یەكسانە بە ڕێژەی گوڕانی خواستی شمەكی A، كاتێك نرخی شمەكی B بە ڕێژەی 1% دەگۆڕێت، گۆڕاوەكانی تر بە نەگۆڕ دانراون.
Elasticity
كێشمان. ئەم چەمكە لە ئابووریدا زۆر بە كار دەهێنرێ و ئاماژەیە بە ڕادەی كاردانەوەی گۆڕاوێك بە هۆی گۆڕانی گۆڕاوێكی ترەوە. كەواتە، كێشمانی X لە بەرامبەر Yدا، واتە ڕێژەی گۆڕانی X بە هۆی گۆڕانی ڕێژەی 1% لە Yدا. بۆ حاڵەتە تایبەتە گرنگەكانی كێشمان سەیری كێشمانی نرخی خواست و كێشمانی نرخی خستنەڕوو بكەن.
Income elasticity of demand
كێشمانی داهاتی خواست. كاریگەریی خواستی هەر شمەكێك تەنیا بۆ نرخی ئەو شمەكە ناگەڕێتەوە، بەڵكو بۆ داهاتی كڕیاریش دەگەڕێتەوە. كێشمانی داهات ئەم وەڵامدانەوەیە (كاردانەوەی خواست بە هۆی گۆڕانی داهاتەوە) هەژمار دەكات. پێناسەی وردی دەبێتە، گۆڕانی ڕێژەیی بڕی خواست لەسەر (دابەشی) گۆڕانی ڕێژەیی داهات (بەراوردی بكەن لەگەڵ كێشمانی نرخی خواستدا).
Price elasticity of demand
كێشمانی خواستی نرخ. هەژماركردنی ڕادەی وەڵامدانەوەی بڕی خواستە لە بەرامبەر گۆڕانی نرخدا. هاوكۆلكەی (coefficient) كێشمان (كێشمانی نرخی خواست E_p) بریتییە لە گۆڕانی ڕێژەیی بڕی خواست دابەشی (لەسەر) گۆڕانی ڕێژەیی نرخ. بۆ هەژماركردنی گۆڕانە ڕێژەییەكە، نێونجی كۆن و نوێی بڕی خواست لەسەر كەرتەكە دادەنرێت و نێونجی كۆن و نوێی نرخیش لە ژێر كەرتەكە دادەنرێت، نیشانەی نێگەتیڤیش (–) لە بەرچاو ناگیررێت. هەروەها ئاماژەیە بە خواستی بەكێشمانی نرخ، خواستی بێكێشمانی نرخ و خواستی كێشمانی هاوتا (وەك یەك).
Price elasticity of supply
كێشمانی خستنەڕووی نرخ. هاوشێوەی كێشمانی خواستی نرخە، تەنیا ئەوە نەبێ كە ئەم كێشمانە تایبەتە بە كاردانەوەی خستنەڕوو لە بەرامبەر گۆڕانی نرخدا. بە وردی، كێشمانی نرخی خستنەڕوو بریتییە لە ڕێژەی گۆڕانی بڕی خستنەڕوو لەسەر (دابەشی) گۆڕانی ڕێژەیی نرخ. كێشمانی خستنەڕوو لە ڕكەبەرایەتیی تەواودا بابەتێكی زۆر بەسوودە.