تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Capital widening
بەرینبوونەوەی (پەلهاوێشتنی، بەرفرەبوونی) سەرمایە. ڕێژەی گەشەی بڕی ڕاستەقینەی سەرمایە كە ڕێك یەكسانە بە گەشەی هێزی كار (یان دانیشتوان)، كەواتە ڕێژەی نێوان سەرجەم سەرمایە و سەرجەم كرێكار وەك خۆی دەمێنێتەوە و ناگۆڕێت (پێچەوانەی چڕبوون (زیادبوونی) سەرمایەیە).
Incidence (or tax incidence)
باری باج (یان باری ڕاستەقینەی باج). دوا كاریگەریی ئابووری، باجێكە لەسەر داهاتی ڕاستەقینەی بەرهەمهێن یان بەكاربەر (پێچەوانەی ئەو پێداویستییە یاساییەیە كە بۆ پێدانە). كەواتە باجی فرۆش لەوانەیە لە تاكفرۆشێك بستێنرێت، بەڵام لەوانەیە باری باجەكە بكەوێتە سەر بەكاربەر. باری باجێك بەستراوەتەوە بە كێشمانی خواست و خستنەڕووی نرخ.
Independent goods
شمەكی سەربەخۆ. ئەو شمەكانەیە كە خواست لەسەری هیچ پێوەندییەكی بە شمەكەكانی تریەوە نییە و جیاوازە. بە شێوەیەكی وردتر، شمەكی A و B سەربەخۆن لە یەكتر و ئەمەیش كاتێكە كە گۆڕانی نرخی شمەكی A هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بڕی خواست لەسەر شمەكی B نییە، لەگەڵ مانەوەی هۆكارەكانی تر وەك خۆیان.
Tax incidence
باری باج. سەیری باری ڕاستەقینەی (باج) بكەن.