تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Mercantilism
مێركانتلیزم. ڕێبازێكی سیاسییە كە جەخت لەسەر گرنگیی زیادهێنانی تەرازووی پێدان وەك ئامڕازێك بۆ كەڵەكەكردنی زێڕ دەكاتەوە. لایەنگرانی ئەم ڕێبازە پاڵپشتی لە كۆنتڕۆڵی توندی سیاسەتە ئابوورییەكان لە لایەن حکومەتەوە دەكەن و پێیان وایە سیاسەتی بێ کۆتوبەند (Laissez-faire policies)، لەوانەیە ببێتە هۆی لەدەستدانی زێڕ.