تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Average cost curve, long-run (LRAC, or LAC)
چەماوەی نێونجی تێچوونی درێژخایەن (LRAC یان LAC). وێنەی لانیكەمی نێونجی تێچوونی بەرهەمهێنانی شمەكێكە لە هەر ئاستێكی ئاوتپووتدا، وادانراوە كە تەكنەلۆجیا و نرخی ئینپووتەكان دراون و بەرهەمهێنەریش ئازادە لە هەڵبژاردنی قەبارەیەكی گەنجاو بۆ كارخانەكەی.
Average cost curve, short-run (SRAC, or SAC)
چەماوەی نێونجی تێچوونی كورتخایەن (SAC یان SRAC). بریتییە لە وێنەی لانیكەمی نێونجی تێچوونی بەرهەمهێنانی شمەكێك لە هەر ئاستێكی ئاوتپووتدا، كە تێیدا دۆخی تەكنەلۆجیا، نرخی ئینپووتەكان و شوێنی كارخانەكە دراوە.
Average product
نێونجی بەرهەم. بریتییە لە سەرجەم بەرهەم یان ئاوتپووت كە بەسەر بڕی سەرچاوەیەكدا دابەش دەكرێت. بۆ نموونە، نێونجی بەرهەمی كرێكار بریتییە لە سەرجەم بەرهەم دابەشی سەر بڕی سەرچاوەی كرێكار و ئەمەش بۆ سەرچاوەكانی تر ڕاستە.
Average revenue
نێونجی دەسهات. واتە سەرجەم دەسهات كە بەسەر ژمارەی یەكەی فرۆشراودا دابەش دەكرێت؛ بۆ نموونە، داهات بەپێی هەر یەكەیەك. بە گشتی نێونجی دەسهات یەكسانە بە نرخ.
Average tax rate
نیونجی نرخی باج. سەرجەم باجە كە بەسەر سەرجەم داهاتدا دابەش دەكرێت، هەروەها پێیشی دەڵێن ڕێژەی باجی كاریگەر (effective tax rate).
Cost, Average fixed
نێونجی تێچوونی نەگۆڕ. واتە تێچوونی نەگۆڕ (ئاماژەیە بە تێچوونی نەگۆڕ) كە بەسەر بڕی بەرهەمهاتوودا دابەش دەكرێت.
Cost, Average variable
نێونجی تێچوونی گۆڕاو. واتە تێچوونی گۆڕاو (ئاماژەیە بە تێچوونی گۆڕاو) كە بەسەر یەكەی بەرهەمهاتوودا دابەش دەكرێت.