تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Allocative efficiency
كارامەیی تەرخانكردن. سەیری كارامەیی پارێتۆ بكەن.
Capital consumption allowance
پاشەكەوتی سوانبڕ (سوانچن)، سوان. سەیری سوانی (دارەتێك) بكەن.
Resource allocation
تەرخانكردنی سەرچاوەكان. ئەو شێوازەیە كە ئابوورییەك سەرچاوەكانی (سەرچاوەكانی بەرهەمهێنانی) بە ناو بەكارهێنانی جیا جیای ماتەوزەیدا دابەش دەكات بۆ ئەوەی كۆمەڵێك شمەكی ئامادەی دیاریكراوی پێ بەرهەم بێنێت.
Fallacy of composition
هەڵەی تێكەڵكردن. واتە ئەو گریمانە هەڵەی كە بۆ تاك (تاكە گۆڕاوێك) دادەنرێت بۆ گرووپێك یان سەرپاكی سیستەمەكەش دادەنرێت.
Galloping inflation
هەڵاوسانی زۆر بەرز. سەیری هەڵاوسان بكەن.
Post hoc fallacy
هەڵەی ڕووداوی یەك لە دوای یەك. لەم ڕستە لاتینیە ''post hoc, ergo propter hoc'' وەرگیراوە، كە وەرگێڕانەكەی دەبێتە ئەمە: ''لە پاش ئەم ڕووداوە، ئەو ڕووداوە ڕووی داوە.'' ئەم هەڵەیە ئەو كاتە ڕوو دەدات كە وابزانین لەبەر ئەوەی لە پاش ڕووداوی A ڕووداوی B ڕووی داوە، ئەوا ڕووداوی A هۆكاری ڕووداوی Bیە.